كۆریای باشور تایەیەكی بەرهەم هێنا پەنجەر نابێت

كۆریای باشور تایەیەكی بەرهەم هێنا پەنجەر نابێت


كۆمپانیای كۆمهۆی كۆریای باشور سەرقاڵی بەرهەمهێنانی جۆرێك لەتایەی ئۆتۆمبێلە كە لەكاتی كوون بوونی دوای دەرهێنانی ئەو تەنەی تایەكەی بەنچەر كردووە راستوخۆ جۆرێك لەهەویر دەردات و خۆی چاك دەكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە جۆرێك لەتای رەنی فلات خرایە بازاڕەوە كە لەكاتی پەنچەربوونی بەهۆی بەهێزی لێوارەكانی تایەكە نانیشێت و و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێ لە دۆخی ناچاریدا بە خێراییەک لە 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا زیاتر نەبێت بە مەودای 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێكدا بڕوات تاوەکو دەگاتە شوێنێک بۆ چاککردنەوەی؛ بۆیە لە ئەگەری ئەوەی تایەکانی ئۆتۆمبێلەکەت لەو جۆرە بێت کە پەنچەر نابێت یان لە جۆری رەن فلات بێت ئەوا پێویستت بە هەڵگرتنی تایەی سپێر لە نێو ئۆتۆمبێلەکەت نابێت.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی تایە نوێکە، گوتەبێژی کۆمپانیای کۆمهۆ بە ئاژانسەکەی هەواڵی راگەیاند: " تاقیکردنەوەکان دەریانخست کە بڕێکی زۆر کەم هەوای نێو تایە نوێکە کەم دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی تایەکە کون دەبێت؛ تایە نوێکە هەندێک لە خەسڵەتی تایەی ئاسایی هەیە، بەڵام بە رێژەی 10٪ قورسترە؛ تاوەکو ئێستا 3 جۆرمان لێ دروستکردووە و نرخەکەیشی نزیکەی 378 دۆلارە".

Top