ئایا شیرین و حوسام حەبیب لە یەكتر جیابوونەوە

ئایا شیرین و حوسام حەبیب لە یەكتر جیابوونەوە

ماوەی چەند كاتژمێرێكە بابەتی جیابوونەوەی خانمە گۆرانیبێژی میسری (شیرین عەبدولوەهاب) و (حوسام حەبیب)ی گۆرانیبێژو موسیزیان بووەتە جێی باسی میدیا و ڕۆژنامە عەرەبییەكان .

ئەگەر چی لەماوەكانی ڕابردوو تۆمارێكی دەنگی بڵاوبوویەوە كە گوایە باوكی (حوسام حەبیب) باسی لە ناكۆكی نێوان شیرین و حوسام دەكرد, بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەكی تر لە میدیا عەرەبییەكان بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب لە یەكتر جیابوونەوەو كۆتاییان بە پرۆسەی هاوسەرگیری هێناوە .

لەم بارەیەوە خانمە ڕاگەیەندكاری لوبنانی(نیزاڵ ئەحمەدیە) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی پێدا كە شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب بەشێوەیەكی فەرمی لەیەكتر جیابوونەوە, بەڵام ئەوەی كە بووەتە جێی پرسیار بۆ هەوادارانی ئەم دوو هاوسەرە ئەوەیە كە تاوەكو ئێستا هیچ كەس لە شیرین و حوسام دەربارەی جیابوونەوەیان هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاونەكردۆوتەوەو بێدەنگییان نواندووە .

ئایا شیرین و حوسام حەبیب لە یەكتر جیابوونەوە

لە لایەكی تریشەوە گۆرانییەكی شیرین عەبدولوەهاب بەناوی(ملكش مكان) دزرا و پێش وادەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوویەوە, كە ئەم بەرهەمە نوێیە بووە سوپرایزێك بۆ هەوادارانی شیرین,  ئەم گۆرانییە نوێیە لای بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند پرسیارێكی هەڵگرتووەو وەهای بۆ دەچن كە تێكستی ئەم بەرهەمە پەیوەندی بە جیابوونەوەی شیرین هەیەو ناوەڕۆكی هۆنراوەكە باسێكە لە ژیانی تایبەتی شیرین, بەڵام ئەوەی كە زیاتر سەرنجی خراوەتە سەر(عەمرو ئەلشازلی) ئاوازدانەری ئەم گۆرانییە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكە نووسیویەتی: ئەم گۆرانییە لە دوای بڵاوبووەنەوەی هەواڵی جیابوونەوەی شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب بڵاوبوویەوە كە دەبوایە لە داهاتوودا لە نێو ئەڵبومی شیرین بڵاوبكرایەوە..نازانم دڵخۆش بم بە گۆرانییەكە یاخود دڵتەنگ بم بە هەواڵی جیابوونەوەیان كە هیوا دەخوازین ئەم شتە ڕاست نەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top