بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر وەزیرى پەروەردە، پێشانگایەکى شێوەکارى هاوبەش کرایەوە

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر وەزیرى پەروەردە، پێشانگایەکى شێوەکارى هاوبەش کرایەوە


بەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 2021.12.7، بەئامادەبوونى ئالان حمەسەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە بەرێوەبەرایەتى گشتیى چالاکى وەرزش و هونەر، بەڕێوەبەرایەتى چالاکى هونەرى، پێشانگایەکى شێوەکاری هاوبەشى بە ناونیشانی (ئافرەت و سروشت لەوەرزى کەرەنتینەدا) بۆ هەردوو هونەرمەند شەونم فوئاد و لوقمان جەوهەر کردەوە.

پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوەى پێشانگاکە، دەستخۆشى لە هونەرمەندان کرد و هیواى سەرکەوتنى لەکارە هونەریەکانى بۆ خواست.

 

 

كارزان كانەبی

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر وەزیرى پەروەردە، پێشانگایەکى شێوەکارى هاوبەش کرایەوە
Top