پاریس: نامانەوێ بگەڕێینەوە بۆ شەڕی ساردو گرژی لەگەڵ رووسیادا

پاریس: نامانەوێ بگەڕێینەوە بۆ شەڕی ساردو گرژی لەگەڵ رووسیادا

فلۆرەنس بارلی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند وڵاتانی رۆژئاوا دەتوانن جارێکی دیکە رووسیا ئابلوقەی سیاسی و ئابووری بدەنەوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێ رووسیا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەبا بێ و هەژموونی سیاسی و سەربازی خۆی بەکارنەهێنێ، بەتایبەتی ئەوەی کە ئێستا رووسیا دەیکات لەبەرامبەر ئۆکرانیا کەوا هێزێکی زۆری لەسەر سنووری ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە لەوانەیە نیازی باش نەبێت و هەر کاتێک بیەوێ لەناکاو هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، لەبەرئەوە ئێمە بەهیچ شێوەیەک نامانەوێ جارێکی دیکە بۆ شەڕی سارد بگەڕێینەوەو ئەو هەموو توانایانەمان لەپێناوی هیچدا بەفیڕۆ بدەین، لەجیاتی ئەوە بە ئەو توانایانەمان هی هەموو لایەک لەخزمەتی مرۆڤایەتی دابێت.

Top