ئیسرائیل: نیشتەجێبوونی کاتی دەدات بە 2440 پەنابەری سودانی

ئیسرائیل: نیشتەجێبوونی کاتی دەدات بە 2440 پەنابەری سودانی

 ڕۆژنامەی هائارتز: بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو دەست دەکات بە پێدانی نیشتەجێبوونی کاتی بۆ (2440) پەنابەری سودانی کە چەند ساڵێکە چاوەڕێیان کردووە بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوەیان لەو وڵاتەدا.

 

 ئەم هەنگاوە، کە لەلایەن دادگای باڵای دادوەرییەوە لە سەرەتای ئەمساڵدا بڕیاری لەسەر دراوە تا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی ئەو پەناخوازانەی لە ناوچەکانی دارفور و چیاکانی نۆبا و ڕووباری نیلی سودان كە پێش ساڵی 2017 داواکارییەکانیان پێشكەش  کردووە، شوێنی نیشتەجێبوونی کاتییان پێدەدرێت.

 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: بەپێی یاسا پەناخوازان هەموو مافەکانی هاووڵاتیانی ئیسرائیل وەردەگرن جگە لە دەنگدان یان خۆ کاندیدکردن لە هەڵبژاردندا، دوای شەش مانگ، دانیشتوانی کاتی دەتوانن داوا لە ئاژانسی دانیشتوان و کۆچبەران بکەن بۆ درێژکردنەوەی مانەوەیان.

پرۆسەی نیشتەجێبوون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستێک لەسایتی ئاژانسی کۆچبەران و دانیشتوان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە مافی نیشتەجێبوونی کاتییان هەیە دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی هائارتز ڕایگەیاند: کە ئەو کەسانە تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم بانگ دەکرێن و مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لە مانگی نیسان پێدەدرێت ، دادگای باڵای ئیسرائیل بڕیاری دا کە کەیسی پەناخوازان پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و شوێنی نیشتەجێبوونی کاتییان پێبدرێت.   

حوکمڕانەکە بەشی کۆچ و دانیشتوانەکەی ناچار کرد کە پشکنینی ئەمنی سنوردار بکەن لەسەر داواکارەکان.

لە جیاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی شەخسی لەگەڵ هەرداواکارێک، زانیارییەکانیان بۆ پۆلیسی شین بێت و خزمەتگوزاری ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە لە زانیاری  و تاوان بنێردرێت. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی کە کێشەی تاوان یان ئاسایشیان هەیە، وەرناگیرێن، پەنابەرێکی سودانی بە هارێتزی گوت: "ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئێمە، چونکە هەندێک کەس زیاتر لە هەشت ساڵە چاوەڕێی ئەوە  دەکەن  بڕیار لەسەر داواکارییەکانیان بدەن.

گوتیشی: ئەو پەناخوازانە هیوایان خواست کە ئیسرائیل مافی پەنابەرێتییان پێ ببەخشێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵا هەبێت.

زۆربەی پەنابەرانی سودانی لە ئیسرائیل بەهۆی جینۆسایدی ساڵی 2003ەوە لە دارفوور هەڵاتن و لەو کاتەوە بەبێ پێگەی ڕەسمی لە ئیسرائیل نیشتەجێ بوون و بەو هۆیەشەوە هیچ خزمەتگوزاریەکی کۆمەڵایەتی بنەڕەتییان دەست نەکەوتووە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بارودۆخی پەناخوازان خراپتر بووە  و زۆریشیان لە ئەنجامی کەرەنتینە کارەکانیان لە دەست داوە. بەڵام جیاواز لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل، پەنابەرە نایاساییەکان سوودی بێکاری  یان بیمەی نەتەوەیییان نییە و لە دۆخێکی ئابووری خراپدان.

 

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top