تاران مووشەكێكی هەڵگری مانگی دەستكردی ناردە بۆشایی ئاسمان

تاران مووشەكێكی هەڵگری مانگی دەستكردی ناردە بۆشایی ئاسمان

 

كۆماری ئیسلامیی ئێران مووشه‌كێكی هه‌ڵگری مانگی ده‌ستكردی ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، ئەم هەواڵە لەلایەن ‌ئاژانسی هه‌واڵی سی بی ئێس نیوزی  ئه‌مریكییەوە پشتڕاستكرایەوە، بە گوتەی ئاژانسەكە مووشەكەكە سێ ئامێری پشكنه‌ری هه‌ڵگرتووه‌.

 

هەمان ئاژانس جەختی لەوە كردووەتەوە كە هیچ لایه‌نێك و ته‌نانه‌ت تۆڕه‌كانی هه‌واڵی نزیك له‌ تارانه‌وه‌ ساتی هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردووە، بەڵام بە گوتەی خودی تاران هەڵدانی مووشەكەكە زۆر سەركەوتوو بووە.

 

لەم ڕووەوە ئه‌حمه‌د حوسێنی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمە یەكەم مووشەك نابێت و لە ئاییندەدا بە هەمان پرۆسە مووشەكی دیكە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات.

 

سەبارەت بە ئاستی كارو چالاكیی مووشەكەكە ‌ئاژانسی ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە  هیچ ئاژانسێكی هەواڵ جگە لە سی بی ئێس نیوز باسی ئەم مووشەكەی نەكردووەو یان سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی ئێرانی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، ته‌نانه‌ت خودی ئاژانسی پرۆگرامی ئاسمانیی ئێرانیش، دووپاتی نەكردووەتەوە كه‌ ئه‌و مووشه‌كه‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی تێپه‌ڕاندووه‌ یاخود نا.

Top