بە هۆی بۆردومانی حكومەت لە ناوچەی تیگرەی ئەسیوپیا (56) كەس كوژراون

بە هۆی بۆردومانی حكومەت لە ناوچەی تیگرەی ئەسیوپیا (56) كەس كوژراون

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە كە  لە ناوچەی تیگرەی ئەسیوپیا لە کامپێکی ئاوارەکاندا (56) کەس کوژراون و زیاتر لە(30) کەسیش بریندار بوون کە ژمارەیەك منداڵیان تێدایە.

 

لەم کۆڵۆنێل گێتنێت ئادان گوتەبێژی لەشکر، هەروەها گوتەبێژ بە ناوی حکومەتەوە لێجیس تۆلۆ سەبارەت بەم ڕووداوە لێدوانیان نەداوە،  بەڵام پێشتر حکومەتی ڕەتی کردبۆوە كە لەو شەڕەدا کە نزیكەی ماوەی (14) مانگە بەردەوامە لەگەڵ هێزە یاخیبووەکانی تیگرا هاووڵاتیانیان نەكردووەتە ئامانج.

لەلای خۆیانەوە دەسەڵاتدارە خۆجێیەکان ژمارەی کوژراوەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە و ئەو کارمەندانە وێنەیان بۆ ڕۆیتەرز ناردووە بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و چەندین منداڵیشیان تێدایە.

 

جێگەی ئاماژە پێ كردنە ماوەی ساڵێك و سێ مانگە هێزەکانی فیدڕاڵی ئەسیوپیا  لەگەڵ هێزە یاخیبووەکانی تیگرەی لە شەڕدان. لە دوای بۆردومانە ئاسمانییەکەی ڕۆژی (18) ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021 بۆ سەر تیگرەی(150) کەس کوژراون و (25) کەسیش برینداربوون.

Top