دۆناڵد ترەمپ بە نیازە خۆی بۆ سەرۆكایەتییەكی دیكەی وڵاتەكەی بەربژێر بكات

دۆناڵد ترەمپ بە نیازە خۆی بۆ سەرۆكایەتییەكی دیكەی وڵاتەكەی بەربژێر بكات

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە میانی سەردانێكیدا بۆ شاری کۆنرۆی ویلایەتی تەکساس ڕووی لە لایەنگرانی خۆی كردو پێی گوتن ئەگەر جارێكی دیكە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ تۆمەتبارانی هێرشەکەی ٦ی کانوونی دووەم بۆسەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەردەکات.

 

لە وتارەكەیدا ترەمپ بە ئاشكراو بە شێوەی ڕاستەوخۆ جەختی لەوە نەكردەوە كە جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا بەربژەر دەكات، بەڵام  هەندێك قسەو یەڵێنی بە ئامادەبووان داو لەم ڕووەوە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەگەر بێتوو لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەكەی سەربکەوێت، ئەوا  دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا دەكات كە پەیوەندییان بەو رووداوە هەیە.

 

شایانی باسە لە ڕۆژی  (6)ی  کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو و دوای ئەوەی كە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە سوودی جۆ بایدن ڕاگەیاندران، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هێرشێکیان کردە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و لەو شوێنە ناڕەزایی و پشێوییان نایەوە.

 

 

 

Top