ئێران مووشەكێكی نوێی دوورمەودای بە ناوی خەیبەر شکێن دروست كردووە

ئێران مووشەكێكی نوێی دوورمەودای بە ناوی خەیبەر شکێن دروست كردووە

 

ڕۆژێک دوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکە دوێنێ چوارشەممە مووشەکێکی نوێی دروستکراوی ناوخۆی ئاشکرا کرد کە بە مووشەکی بالیستیکی مەودا 1450 کیلۆمەتری، وەسفی دەکات.

 

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا لە سەرچاوەیەكەوە ئەمەی پشتڕاست كردووەتەوە كە ئێران کە یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین بەرنامەی مووشەکی لە ناوچەکەدا هەیە، دەڵێت مووشەکە بالستیکەکانی تا 2000 کیلۆمەتر مەودایان هەیە و توانای گەیشتنیان بە بارەگا و بنکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەیە، ئەمەو تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانیش ناوی مووشەکە نوێیەکەی ناوە "خەیبەر شکێن".

 

لە لایەكی دیكەوە میدیا فەرمییەکانی ئێران باسیان لەوە كردووە كە  محەممەد باقری، سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەراسیمێکدا لە بنکەیەکی سوپای پاسداران، کە مووشەکە نوێیەکەی تێدا نمایشکراوە، ڕاگەیاندووە "ئێران بەردەوام دەبێت لە گەشەدان بە بەرنامە موشەکییە بالستیکەکانی."

 

Top