سامسۆنگ تۆڕە فڕێدراوەکانی راو بەکاردەهێنێت لە بەرهەمەکانی

سامسۆنگ تۆڕە فڕێدراوەکانی راو بەکاردەهێنێت لە بەرهەمەکانی

لە هەنگاوێک کە بەردەوامیی و داهێنان تێکەڵ دەکات، سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس کەرەستەیەکی نوێی پەرەپێدا کە ژیانێکی نوێ بە پلاستیکە دەریاییەکان دەبەخشێت، و لەناو هەموو ئامێرەکانی گالاکسی دا دادەنرێت. و ئەم کەرەستە پێشکەوتووانە لە تۆڕە فڕێدراوەکانی ماسی گرتنی زەریاکان دروست دەکرێن و بەکارهێنانی ئەم کەرەستانە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی تر دەکات لە گەشتی "گالاکسی لە پێناوهەسارەکە" کە ئامانجی ئەوەیە شوێنەواری نەرێنی ئێمە لەسەر ژینگەییەکەمان کەم بکاتەوە و یارمەتی باشترکردنی شێوازی ژیانی بەردەوامتر بۆ بەکارهێنەرانی گالاکسی بدات.
سامسۆنگ لە ئێستا و لە داهاتووشدا پلاستیکی دووبارە بەکارهاتوو و دەرهێنراو لە دەریاکانەوە تێکەڵ دەکات لە هەموو بەرهەمەکانیدا، و ئەم پڕۆسەیە دەستپێدەکات لە ئامێرە نوێیەکانی گالاکسیەوە کە لە 9ی شوبات لە میانەی بۆنەی Unpacked ئاشکرا دەکرێن. ئەم ئامێرانە ڕەنگدانەوەی هەوڵە بەردەوامەکانمانن بۆ بەکارهێنانەوەی پلاستیکە یەکجار بەکارهاتووەکان، لەپاڵ فراوانکردنی بەکارهێنانی کەرەستەی تری دۆستانەی ژینگە، وەک دووبارە بەکارهێنانەوە کەرەستەکان دوای فرێدانیان و کاغەزی دووبارە بەکارهاتوو. و لە ڕێگەی ئەم گۆڕانەوە، داهاتووی تەکنەلۆژیای گالاکسی بەرهەمێکی پێشەنگ دروست دەکات و کاریگەری ژینگەیی باشتر دادەنێت.

هەڕەشەی شاراوەی تۆڕە ماسییە فڕێدراوەکان

کاتێک بیر لە "ئەو پلاستیکە دەکەیتەوە کە لە دەریادا پەرشوبڵاوە" مەبەستمانە هەر پلاستیکێک کە دەربکێشێت بۆ سەر دەریا وەک بوتڵەکانی ئاو و جانتای پلاستیکی و هتد، ، بەڵام ئەوەی کە ڕەنگە بە مێشک نەیەت هەڕەشەی شاراوەی 640 هەزار تەنی تۆڕی ڕاوکردنی فڕێدراوی ساڵانەیە.
دوای ئەوەی کە ئەم تۆڕانە چەندین سەدەیە لەناو زەریاکانماندا گیریان خواردووە، بوونەتە هۆکاری ئاڵۆسکاندنی ژیانی دەریایی و گژوگیاکان و لەناوبردنی زیندەوەرە ئاوییە سروشتییەکان، و تا دێتە ناو سەرچاوەکانی خۆراک و ئاویی بۆ مرۆڤ. ئەم تۆڕە فڕێدراوانە هاوسەنگی سروشتی ژینگەکەمان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار تێکدەدەن. بۆیە هەنگاوی کۆکردنەوە و بەکارهێنانەوەی ئەم تۆڕانە یەکەم هەنگاوی گرنگە بۆ پاکڕاگرتنی زەریاکانمان و پاراستنی هەسارەکەمان و داهاتوومان.

دیزاینی بەرهەمی بەردەوامتر
سامسۆنگ هەمیشە بەشداری کردووە لە پەرەپێدانی سنووری تەکنەلۆژیای مۆبایل، وە کۆمپانیاکە ئێستا لە هەوڵدایە بۆ هەمان ئامانج لە پڕۆسەی بەردەوامبوونی ئەم ئامێرانە بە دووبارە بەکارهێنانەوەی تۆڕە فڕێدراوەکان بۆ ئەوەی نەبنە پاشەڕۆی مەترسیدار. سامسۆنگ لەگەڵ ئەم چارەسەرە داهێنەرانە، ئەو ڕێگایانە ڕوون دەکاتەوە کە هەموومان دەتوانین بیگرینەبەر بۆ ئەوەی کەرەستەکانی هەسارەکەمان بپارێزین.
سامسۆنگ پابەندە بە چارەسەرکردنی پیسبوونی پلاستیکی لە دەریاکان بە شێوەیەکی ئەرێنی، نەک تەنها بۆ ژینگە، بەڵکو بۆ ژیانی هەموو بەکارهێنەرانی گالاکسیە. ئەم پێشکەوتنە نوێیەی تەکنەلۆژیا نیشاندەری دەستکەوتێکی بەرچاوە لە گەشتی کۆمپانیاکە بۆ ئەنجامدانی کاری ژینگەیی بەرجەستە بۆ پاراستنی هەسارەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیکە فڕێدراوەکان لە زەریاکاندا یەکەم هەنگاوی کۆمەڵەییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا، و سامسۆنگ هەوڵی بەکارهێنانی داهێنانەکانی دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زیاتر.

Top