سەنا بەرزنجی: یەكێك لە ئاواتەكانم هاتە دی

سەنا بەرزنجی: یەكێك لە ئاواتەكانم هاتە دی

لە ڕۆژی خۆشەویستی كچە گۆرانیبێژی كورد (سەنا بەرزنجی) لە نوێترین دەركەوتنیدا لەكەڵ هونەرمەندی دیاری كورد (ناسر ڕەزازی) دەردەكەوێت و پێكەوە گۆرانی (بارگەی خەم) دەڵێنەوە كە بەرهەمێكە لە گۆرانییە دیارەكانی ناسر ڕەزازی .

سەنا بەرزنجی: یەكێك لە ئاواتەكانم هاتە دی

سەنا بەرزنجی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڤیدیۆی بەشێك لەو شەوە ئاهەنگەی بڵاوكردەوە, هەروەها سەنا لەسەر بڵاوكراوەكەی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: خاڵۆ ناسر گیان, تۆ بۆ من گەورەترین مامۆستای فەخری بۆ ئێمە, ئەمشەو بە هاتنت گەورەت كردم, یەكێك لە ئاواتەكانم هاتە دی .

ئاسۆ كاكەیی

Top