بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان شەش سەرکردەی لاو بانگهێشت دەکات بۆ بەشداری کردن لە دەستپێشخەری ئامانجە جیهانیەکان

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان شەش سەرکردەی لاو بانگهێشت دەکات بۆ بەشداری کردن لە دەستپێشخەری ئامانجە جیهانیەکان

 

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان شەش سەرکردەی لاو بانگهێشت دەکات لەگەڵ سامسۆنگ دەستپێشخەرییەک دەخاتە روو بە هەڵبژاردنی شەش گەنج بۆ ئەوەی کۆمەڵگا جیهانییەکان هانبدەن و خەڵکی هۆشیار بکەنەوە سەبارەت بەئامانجە جیهانییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی چالاک و کاریگەر و گشتگیر کە یارمەتیدەر بێت لە سەرخستنی خۆشگوزەرانی لە پاڵ ڕۆڵیان لە پاراستنی زەوی تا ساڵی 2030.

ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەیکارەکانی(MX) لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس،ڕایگەیاند: "ئێمە بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی ئیلهاممان لە گەنجانی داهێنەر بە تێڕوانینیەکانیان بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت ببێتە هێزێک بۆکاری باش.و من شانازی دەکەم کە بەخێرهاتنی ئەم شەش سەرکردەیە بکەم بۆ دەستپێشخەرییەکەی "نەوەی 17" بەتایبەتی کە ئەو جۆرە سەرکردایەتییە بەرجەستە دەکەن کە جیهانمان پێویستی پێیەتی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بەردەوامتر.و من زۆر بە پەرۆشم کە ڕۆڵی ئەوان ببینم لە هاندانی خەڵکی زیاتر بۆ ناساندنی 17 ئامانجە جیهانیەکان و هاتنە ناو ئەرکی کۆمەڵەکەمان بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
لەگەڵ هاتنە ناوەوەی شەش سەرکردە و ڕێکخەرە سەرەکیەکان و پیاوانی کار، دەستپێشخەرییەکە بۆ هەموو بەشەکانی جیهان فراوان دەبێت و دەگاتە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا وکۆمەڵەی ووڵاتانی سەربەخۆ و ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.کارەکەیان دەبێتە هۆی هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە چارەسەری جیهانی بۆ پرسە گرنگەکان کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە لە ساڵی 2022 و لە چەند ساڵی دواتردا. کە پەرە بە داهێنانی دیجیتاڵی دەدەن و ژنان لەڕێگەی فێرکردن و ڕاهێنانی کارەوە بەهێز دەکەن و ڕاهێنان دەدەن بە کەسانی بەتەمەن لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی و چالاکیتر، لەوانە:
• ئاییۆنگ (ویلایەتەیەکگرتووەکان): مۆسیقاژەنە کە ئەلبووم و کۆنسێرت سازدەکات و بەشدارە لە چارەسەرکردنی کێشەی هەژاری ووزەی جیهانی.
• کریستیان کامپمان(دانیمارک): سەرۆکی پرۆژەیەکە بە ناوی (UNLEASH)، کە تاقیگەیەکی داهێنانە کە چارەسەرێکی داهێنەرانە و گشتگیر بۆ ئامانجە جیهانییەکان پێشکەش دەکات.
• نورا توەیجەری (عەرەبستانی سعوودی): ئەندازیاری سۆفتوێرە کە لەڕێگەی سەکۆ دیجیتاڵیەکانەوە خەڵک هۆشیار دەکاتەوە لەبارەی ئامانجە جیهانیەکان و ئاماژەدان بە سەرچاوە کاریگەرەکان لە ڕێگەی سەکۆ دیجیتاڵیەکانەوە.
• ئوگۆز ئەرگین (تورکیا): چالاکوانەو ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نێوەندە ئەکادیمیەکان و حکومەت کۆ دەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی کەشوهەوا و پاراستنی هەرێمی کەناری ئیجە.
• تامارا دیوی گۆندو سۆرێجۆ (ئیندۆنیسیا): دامەزرێنەری کۆمەڵایەتییە کە توانا بە ژنانی پەنابەر دەدات بەڕەخساندنی دەرفەتی باشترکردنی کارامەیی و گەیشتن بە بازاڕ.
• سوی ئاننجۆ (ڤێتنام): دەستپێشخەرەو کاربەرنامەیەکی مۆبایلی دەستپێکردووە کە ئامۆژگاری و چالاکی تایبەت بە تەندروستی جەستەیی و دەروونی بۆ کەسانی بەتەمەن دابین دەکات.
ئاکیم شتاینەر، بەڕێوبەری بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ڕایگەیاند: "ساڵی 2022 ساڵێکی زۆر گرنگە لە گەڕانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجە جیهانییەکان، چونکە کۆڤید-19 بەردەوام دەبێت لە کاریگەریەکانی وەک فشارێکی نەرێنی لەسەر پێشکەوتنی جیهانی دەیان ساڵی مرۆڤدا.و سەرەڕای ئەم ڕاستییە ناخۆشە، من دڵنیام کە هێز و خۆڕاگریی نەوەی گەنج یارمەتیمان دەدات تا باشتر لە قەیرانەکە بێینەدەرەوە و گۆڕانکاری ئەرێنی لەهۆشیارکردنەوە و و کەشوهەوادا بکەین. ئەم شەش سەرکردەی گەنجە و تەواوی کۆمەڵگەی "نەوەی 17" ئەوەمان بیردەخاتەوە کە پێویستە هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە جیهانییەکان و پاراستنی ئایندەی کۆمەڵەکەمان".
لە سەرەتای ڕاگەیاندنی دەسپێشخەری "نەوەی 17"ەوە، گەنجان سەرکردایەتی دەکەن و پشتیوانیشی لێدەکەن. و سامسۆنگ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوام لەگەڵ سەرکردە گەنجەکان کار دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستیەکانیان و دۆزینەوەی سیستەمی پشتگیری بۆ یارمەتیدان لە فراوانکردن و پێشخستنی دامەزراوەکانیان.و هەردوولا پێکەوە نوێترین تەکنەلۆژیای گالاکسی پێشکەش دەکەن،و چیرۆکەکانیان لەسەر سەکۆ جیهانییەکان دەخەنەڕوو، و پەیوەندی نێوان هاوپیشەکانیان ئاسان دەکەن،و باشترین ڕاهێنانەکان هاوبەش دەکەن و بانگهێشتیان دەکەن بۆ بەشداریکردن لەخشتەی بەرنامەی جیهانی وەک کۆڕبەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەنجان.
لە ساڵی2022 و چەند ساڵی دواتر، سامسۆنگ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پابەند دەبن بە گەڕان بەدوایڕێگا نوێیەکان بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ سەرکردە گەنجەکان. ئەمەیەکەم "کۆبوونەوەی گفتوگۆی نەوەی 17ی گەنجان" لەخۆ دەگرێت،ئەمەش کۆبونەوەیەکە بۆ جوڵاندنی داکۆکیکارانی ئامانجی جیهانی لە هەموو جیهانەوە بۆ هاوبەشکردنی زانیاری دەربارەی باشترین ڕێگاکان کە دانیشتوان بتوانن ڕەچاوی بکەن تا ئامانجە جیهانییەکان بەدەست بهێنن.
ئەم چواردە سەرکردە گەنجە،چارەسەرەکان بەخەڵک دەناسێنن کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە ئامانجە جیهانییەکان دەکەن،وەک کاربەرنامەی ئامانجە جیهانییەکانی سامسۆنگ.ئەم کاربەرنامەیە لە ساڵی 2019 لەلایەن سامسۆنگ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە دەستی پێکردووە،و دەرفەتەکان بۆناسینی ئامانجە جیهانیەکان دەستەبەر دەکات بۆ دروستکردنی جیاوازی ڕاستەقینە. ئەم کاربەرنامەیە لە ئێستادا لەسەر نزیکەی 200 ملیۆن ئامێری گالاکسی دامەزراوە و زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلار لە بەخشین بەدەستهێناوە بۆفێرکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگای گالاکسی سەبارەت بە ئاڵانگاریەکانی جیهان، و بەهێزکردنی کارەکانی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان

Top