لە سعودیە: لە ڕۆژێکدا 81 زیندانی لەسێدارەدران

لە سعودیە: لە ڕۆژێکدا 81 زیندانی لەسێدارەدران

 

 

وەزارەتی ناوخـۆی سـعودیە ڕایگەیانـد: سـزای لە سـێدارەدان بەسـەر 81 کەسـدا جێبـەجـێ کـراوە.  

گوتیشی: ئەو کەسانە زنجیرەیەک تاوانیان ئەنجامداوە هەندێک لەو پیاوانە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە یان لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن، هەندێكیشیان تۆمەتبارکراون بە هێرشکردن بۆ سەر ژێرخانی وڵات و بینا حکومییەکان و شوێنە ئاینییەکان و بە کوشتنی ژنان و منداڵانی بێتاوان.

لـە نـاو ئەو تـاوانبـارانە 73 کەس بە ڕەگـەز سـعودی بـوون و حەوتیـان یەمەنی بوون و یەکـێکیشیان سـوری بـووە.

دەشڵێت: ئەو بڕیـارە بەرەنگاربوونەوە و دژی تیرۆر و توندڕەوی دەرکراوە.

ژمارەی لەسێدارەدانەکان تەنانەت لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی مانگی کانوونی دووەمی 1980 زیاتر بوون کە سعودییە لە ڕۆژێکدا 63 کەسی لە سێدارەدا.

ئەمەش بە گەورەترین لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ هەژمار دەكرێت کە شـانشـینەکە لە مێژووی هـاوچەرخی خۆیـدا ئەنجامی دراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top