بەیاننامەیەک لەلایەن جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەربارەی ھێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

بەیاننامەیەک لەلایەن جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەربارەی ھێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر بەتووندی سەرکۆنەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکات. ھێرشەکە ماڵێکی مەدەنییان لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە بێ ھیچ پاساوێک کردبووە ئامانج.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی و سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەوەستێت، لەسەرکۆنەکردنی ئەو ھێرشە بۆ سەر سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستانەکەی.
ئێمە پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکەین لە بەرپرسیارکردنی ئێران و پشتگیری ھاوبەشەکانمان لە سەرتاسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەی ھاوشێوە لەلایەن ئێرانەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی تەواوى خاکی عێراقدایە.

Top