برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان


بە بۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی رادیۆی زاگرۆس..
بەبۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی خواست و ویستی ھاووڵاتیان.
رۆڵ و کاریگەری رادیۆی زاگرۆس بەدرێژایی ساڵانی خزمەتی هەمیشە بایەخدار و گرنگ بووە، بۆیە شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن دەنگێکی داکۆکیکارە لە مافە رەواکانمان و خستنەڕووی پرسە نەتەوایەتی و نیشتیمانییەکان.

ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس ھاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رادیۆکەتان دووپات دەکەینەوە، ھیواخوازین وەکو ھەمیشە دەنگی حەق و مافە رەواکانی گەلەکەمان بن و ھەر لە پێشکەوتن دابن...

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ـی ئاداری

Top