مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە "بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن نزاکارم کە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووان قبووڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبووردەیی و ئاشتەوایی