هه‌رێمی كوردستان ،، باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق نییه ونا بێ ..
هه‌رێمی كوردستان و ھه‌ڵكه‌وته وجیۆپۆلیته‌كه‌ی و له‌به‌ر ئه‌و قه‌یران و پرسه سیاسییانه‌ی ناوچه‌كه و عێراقی گرتووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش به ھۆی بوونی ده‌ستوه‌ردانی روون و ئاشكرای ھه‌ندێك وڵاتی هه‌رێمایه‌تی له عێراق و نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی تێیدا، ھه‌روه‌ھا بوونی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له عێراق و لاوازی حكومه‌تی فه‌رمی عێراق و هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سێبه‌ری حیزبه مه‌زھه‌بی و تائیفییه‌كانی عێراق به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، و نانه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و سیاسی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ ھه‌رێمی كوردستان، جا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت له لایه‌ن خۆیانه‌وه، یان ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن وه‌كیل و داروده‌سته‌كانیان بێت له ھه‌رێمی كوردستان.
پیلانگێری وگوشاره نێوخۆیی و ده‌ركییه‌كان و پیلانگێڕانی هه‌رێمی و ده‌نگه نه‌شازو سیناریۆ و قه‌یرانه دروستكراوه ناوخۆ كه‌وتبوونه‌وه دروستكردنی پشێویه‌كی له‌هه‌وڵی دروستكردنی باردۆخێكی نه‌خوازراوبوون، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌كه‌وته ژێر ئه‌م كاریگه‌ریانه، بگره زۆر به‌ووردی جیهانبینی مامه‌ڵه‌ی كرد، توانی له‌یه‌ك كاتدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی بۆ دۆخی هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه خێراییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بێت، نه‌كه‌وێته ژێر گوشاری نه‌یارانی كورد.جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌تمه‌داری سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ كه‌سانی سیاسی تردا له‌وه‌دا ده‌ركه‌وێت، كاتێك تێڕوانینی بۆ جیهانبینی هه‌بێت ته‌نیا هه‌ڵوێسته و شرۆڤه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری ناوخۆیی و هه‌رێمی كورت نه‌كاته‌وه، بگره ده‌وڵه‌تمه‌داری سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر بۆ دۆخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و دواتر هه‌نگاو له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی و ناوخۆیی ده‌كات و له‌م رێگه‌یه‌وه نه‌خشه‌سازی بۆ پرۆگرامه‌كانی خۆی مه‌زنده ده‌كات. له‌دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه دیپلۆماسیه‌ی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ هه‌ریه‌ك له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشگیری رێكه‌وتنه‌كه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه بابه‌ته‌كه پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه نه‌ك هه‌رێمی . گه‌ر له‌دیمه‌نی گۆڕه‌پانی عێراق بڕوانین لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه كه به بیانووگرتنیان به هه‌رێمی كوردستان، كێشه و قه‌یران له بن نه‌هاتووه‌كانی خۆیان هه‌نارده‌ی به هه‌رێمی كوردستان په‌رده‌پۆشی بكه‌ن، به‌ڵام سیاسه‌تی نه‌رم و لۆژیكانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م به‌ڕه‌یه‌ی له ژێر پێ ده‌رهێنان، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌رم و هێمنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی و سۆزێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت. به جۆرێك كه ھانی ھه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی نێو ھه‌رێم ده‌ده‌ن كه ھاوكاریان بن بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌جێندا قێزه‌ونه‌كانیان له‌م ھه‌رێمه ئارامه كه بووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ھه‌ر لێقه‌وماوێك چ ھی عێراق بێت یان وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بێت یان پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێت.
جگه له‌وه‌ی كه بووه‌ته روویه‌كی جوانی دیموكراسی له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.چه‌واشه‌كاری و لێدوان و كرده‌وه‌ی ھه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ھێنده زۆر و مه‌ترسیدار بووه كه كاری كردووه‌ته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان و وای لێھاتووه كه خزمه‌ت كردن به فه‌رمانی وڵاتانی بیانی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ده‌ستوورو بریاره قێزه‌ونانه له‌و ھه‌رێمه لای ئه‌و جۆره كه‌سانه بووه‌ته شتێكی ئاسایی و بگره به‌رگریشی لێ ده‌كه‌ن و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكیش، فرمێسكی تیمساحیان بۆ ده‌ڕێژن، بۆیه به راستی وه‌ك تاكێكی ئه‌م نیشتمانه كه چاوی نه‌یار و دوژمنی زۆر له‌سه‌ره، بۆچوونم وایه كه ناكرێت ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ھه‌رێمه بكرێته قوربانی فرمێسكی تیمساحانه‌ی ھه‌ندێك كه‌س و په‌رله‌مانتار كه ھێشتا له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون كه نابێت ته‌ده‌خول له كاری دادگا بكه‌ن.
ئه‌م ھه‌رێمه پێویستی به‌وه‌یه كه ئاسایش و ئارامییه‌كه‌ی پارێزراو بێت، و ھه‌مووشمان یارمه‌تی ده‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بین بۆ پارێزگاری كردن له ئاسایشی نیشتمانی خۆمان و رێگه نه‌ده‌ین درز بخه‌نه نێو ئه‌م بابه‌ته ھه‌ستیاره.چونكه هه‌موو ئاماژه‌كانی دوێنی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی ئاماژه‌ی ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆكه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی باشوور وناوه‌ڕاست پاشكه‌وتوو و قێزه‌وه‌ن و نائاڕام و پر زبڵ بكه‌ن.