جۆن هاریس بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گەڵف كیستۆن پەترۆڵێۆم لە هەرێمی كوردستان: دەمانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر بكەین و بەرهەمهێنانی نەوت بگەینینە دوو ئەوەندەی ئیستا

جۆن هاریس   بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گەڵف كیستۆن پەترۆڵێۆم لە هەرێمی كوردستان:  دەمانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر بكەین و بەرهەمهێنانی نەوت بگەینینە دوو ئەوەندەی ئیستا

 

 

« هەرێمی كوردستان سەرچاوەیەكی گەورەی سامانی سرووشتی «نەوت و گاز»ی تێدایە و، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش گەورەترین هەلی بۆ وەبەرهێنان فەراهەم كردووە، بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران بێنە هەرێمی كوردستان و لەم دوو كەرتە گرنگەدا وەبەرهێنان بكەن. ئێمە وەك كۆمپانیای گەڵف كیستۆن پەترلیۆم لە دوای ساڵی 2007 دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان یاسای نەوت و گازی هەرێمی پەسەند كرد، هاتووینەتە كوردستان و خۆمان بە شەرەفمەند دەزانین كە مۆڵەتی وەبەرهێنانمان بۆ گەڕان بە دوای نەوت و هایدرۆكاربۆندا وەرگرتووە و، لە ساڵی 2013 ـەوە بەرهەمهێنانی ئێمە دەستی پێ كردووە، بەڵام هەتا ئیستا نەگەیشتووینەتە ئەو توانا ڕاستەقینەیەی كە نەوتی كوردستان هەیەتی، ئەم ڕێژە بەرزەی بوونی نەوت لە هەرێمی كوردستان هاندەرە بۆ ئەوەی بەردەوام بین و وەبەرهێنانی زیاتر بكەین، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا ڕێژەی ئێستای بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە دوو ئەوەندە، هەر بەوەندەش ڕاناوەستین، وەبەرهێنانی زیاتر دەكەین تا دەگەینە توانای ڕاستەقینەی هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت .

Top