كاك باڤڵ ، مودیر بانق نا مامی بچوك بدوێنه !؟
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت چیتر سوكایه‌تی به خانه‌نشینانی ئازیزی سلێمانی نه‌كرێت ، خۆت له مودیری بانقێكی فه‌قیر توڕه‌مه‌كه وبڕۆ پاره دزراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئێ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فێری ده‌وڵه‌تداری ببن گله‌یی له مامی بچوك بكه و پێ ی بڵێ چه‌ند ساڵه تۆ چیت كردووه ئه‌گه‌ر له هه‌ر ڕۆژێكی كه له ڤێلاكه‌ی گوندی ئه‌مریكی دێته ناوشار به شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری و له‌وێوه بۆ ١٢٠ مه‌تری دێت بۆ شه‌قامه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان و ١٠٠ مه‌تری سلێمانی بیرناكه‌وێته‌وه و تۆزێك ویژدانی ناجوڵێت و بیر له‌م شاره بینازه‌ی سلێمانی بكاته‌وه .
ده‌ی كاك باڤڵ به مامی بچوك بڵێ ئه‌وه حكومڕانیه‌ته و ئەگەر پیتان ناکری وەکو گەنجەکەی چەمچەمال پێی وتن و بە گوێی بکەن ، یەکیتی پارەی کۆمپانیاکان نادات و داهاتەکانی سلیمانی دەبات و دەرمانی پیدابین ناکریتو خانەنشینان لە نۆبەی وەرگرتنی موچەکانیان گیان لەدەست دەدەن و جادەی پێتەواو ناکریت و سلیمانی لە سایەی ئیوە لە شاری هەلمەت و راپەرین و قوربانی کردتانە ، شاری بێ ساحیب، فەرموون بیدەنە پارتی و با پارتی حوکمی سلیمانیش بکات لە چوارچیوەی حکومەتی هەریم.
پێ ی بڵێ هاتوهاوار بۆ نوری دادت نادات و شتێك فێربه ئینجا وه‌ره‌وه بۆ سلێمانی…