دەستگیرکردنی ئەندامێكی داعش لە ئەستەمبوڵ

دەستگیرکردنی ئەندامێكی داعش لە ئەستەمبوڵ

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکرد کە پلانی تەقینەوەیەی خۆکوژیی هەبووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە تیرۆریستێکی داعش لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ هێرشێکی خۆکوژی لە شاری ئەستەمبوڵ دەستگیرکراوە.

لێکۆڵینەوە بۆ ئاشكرا كردنی چالاکییەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش لەلایەن پۆلیسی ئەستەمبوڵەوە دەستی پێکردووە.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە کەسێکی بیانییە بەناوی ئەنەس عەبود ئەلشەهاهی و ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی دیجیتاڵیش لە کاتی گەڕان و پشکنینەکاندا کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەودا ئەنجام دراوە، دەستیان بەسەردا گیراوە.

چوار گومانلێکراوی دیکە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا لە ئەستەمبوڵ ناسێنراون و دەستگیرکراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top