ماكیاژی وەرز و كەشی گەرمای بۆنەكان

ماكیاژی وەرز و كەشی گەرمای بۆنەكان

شێواز و جۆری ماكیاژەكان بەپێی وەرزەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بەم چەشنە ماكیاژەكانت پێویستی بە گۆڕانكارییە، بە تایبەت كاتێك كەش و وەرز دەگۆڕێت بەرەو كەشی گەرما، ئەو ماكیاژانەی بۆ بۆنەكان دەكرێن جیاوازن لەوانەی بۆ كاتی دەرچوون و سەر كارن، لێرەدا ئاماژە بەو جۆرە ماكیاژانە دەكەین كە بۆ كەشی گەرما و بۆنەكان گونجاون، كە بریتیین لە: ماكیاژی بریقەدار، هاوشێوەی ئەڵماس بریقەدارە، ئەو جۆرە بە بریقەداركردن لە بەشی سەرەوەی برۆ دەست پێ دەكات بۆ ناوەوەی لایەكانی چاو، بە درێژایی روومەت دەڕوات، ئەوەش بە دانانی شوارشۆقسكی و بەردی بچووك و كریستاڵەكان، كە مۆدێكی ماكیاژی ناوازەیە بۆ بۆنەكان. ماكیاژی دووەم بریتییە لە شێوازی ئایلاینەری سپی، كە باوە و داواكاریی زۆری لەسەرە، ماكیاژەكە بە ئایلاینەری سپی دەكرێت و، چاوەكان زیاتر گەشتر و گەورەتر نیشان دەدەن، لە نێو چاوەكانەوە دەكرێت بەرەو سەرەوەی چێوی دەرەوەی چاو. ماكیاژی سێیەم بریتییە لە ماكیاژەكانی رەنگی باستیل، ئەو جۆرە ماكیاژە لەگەڵ كەشی گەرما و هەتاوی تیژ دەگونجێت، كە دەكرێت رەنگەكان هاوشێوە و هاورەنگ بن، یان تەنیا بۆ چاو و لێو رەنگەكانی باستێل بكرێت. ماكیاژی چوارەم بریتییە لە ماكیاژی سێبەری میتالیك، كە ئەوەش مۆدێكە لە رەنگی برۆنزی و زێڕ پێك دێت، لەگەڵ هەموو رەنگێكی پێست بۆ بۆنە و یادەكان باوترین مۆدی ماكیاژە.

Top