ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوود كۆچی دواییكرد

ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوود كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود رای لیوتا لە تەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

دوای ئەوەی (رای لیوتا) لە كۆماری دۆمینیكان دەبێت بۆ كاری وێنەگرتنی فیلمێكی نوێی, لە شوێنی حەوانەوەی لەناو خەوتندا هەڵناسێتەوەو كۆچی دوایی دەكات .

رایمۆند ئالین ناسراو بە (رای لیوتا) لە چەندین فیلمی سەركەوتوو بەشداری كردووەو ڕۆڵی سەرەكی بینیوە,دیارترین كاری سینمایی بریتییە لە فیلمی (Goodfellas) كە ساڵی 1990 بەرهەم هات و هەریەك لە (رۆبێرت دی نیرۆ) و (جۆ پیشی) تێیدا بەشداربوون و ئەستێرەی هۆڵیوود (مارتن سكورسیزی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, هەروەها زنجیرە درامای (Shades Of Blue) كە رای لیوتا لەگەڵ ئەستێرەی جیهانی (جنێفەر لۆپێز) بەشداربوو.

ئاسۆ كاكەیی

ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوود كۆچی دواییكرد
Top