داری داران

داری داران

ئەو دارە دەكەوێتە بەردەم كۆشكی باكینگهامی شاهانەی بەریتانیا، دارەكە بە جۆرێك دروست كراوە كە بە داری داران- (Tree of Trees دەناسرێت، ناوەكە واتە ئەو دارە سەرۆك و پاشای دارەكانە، ئەو دارە بە بۆنەی هەڵبژاردنی (ئەلیزابیت)ی دووەم شاژنی بەریتانیا بەر لە 70 ساڵە دێت، كارەكە لەلایەن دیزاینەرێك بە ناوی (هیزەرۆیك ستۆدیۆ) دروست كراوە، بەرزییەكەی دەگاتە 21 مەتر و لە 350 داری جۆراوجۆری بەریتانی لێك گرێدراو بە ئاسنێكی بەهێزی بەرز، ئەو دارە لەژێر ناوی داری یۆبێل ناسراوە (Queen›s Green Canopy» QGC)، پرۆژەی دار چاندنەكەی لە بەردەم كۆشكی شاهانە بەڕێوە چوو، ئێستا دارەكە ئامادەیە و خەڵكیش بۆ وێنەی یادگاری و سناپەكانیان لە نزیكی داری داران وێنە دەگرن، ئەو دارە بە یەكێك لە پرۆژە نایابەكانی كۆشكی شاهانە دەناسرێت، كە هێمای ژینگە پارێزی و تەمەن درێژی بۆ شاژنی دووەمی ئێستای بەریتانیا دەخوازێت.

 

Top