شۆڕشی گوڵان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ تاڵه‌ بوو كه‌ به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرا...

شۆڕشی گوڵان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ تاڵه‌ بوو كه‌ به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرا...

نسکۆی شورشی ئەیلوول ئازاری رووحی تێکۆشەرانی گەلەکەمانی دا،بۆیەش (46) ساڵ بەرلەئێستا شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازوەك درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بۆتەواوکردنی ئامانجەبەدینەھاتووەکانی گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتە ئاینیی ونەتەوەیی بەگوڕو تینێکی نوێ ھەلگیرسا ،
بەھەلگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵان پیلانی شومی جەزائیر لەگۆڕ نردراو بۆ جیهان سەلمێندرا، كە ئیرادەی لەبن نەهاتووی گەلی كوردستان بە هیچ پیلان و خیانەتێك لەناوناچێت،ئه‌و واقیعه‌ تاڵه ی رەتکردەوە‌ كه‌ به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرابوو،
شۆڕشی گوڵان خاوەن پەیامێكی شۆڕشگێرانە و نەتەوەییو نیشتیمانی بوو، هەڵقووڵاوی خواست وویستی گەلی كوردستان بوو ،هەوڵ و كۆششی بێوچانی دا بۆ یەكڕیزیی و تەبایی و یەك گوتاری سیاسی ،کەراپەڕین وفیدراڵی وفرەلایەنی وھەڵبژاردنی لێ ھاتەبەرھەم ،بۆیەش پێویستە سالیادی ھەڵگیرساندنەوەی شۆرشی گوڵان بەدەرفەت بزاندرێت تازیاتر هەنگاوەكانمان یەكبەخەین و بەگوتارێكی روون و بەهێز پەیامی گەلەكەمان بخەینە روو،پارێزگاری لەدەسکەوتەکان بکەین کەبەخوێن وفرمێسک ھاتوونەتەدی...
لەم یادەدا سڵاودەنێرین بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازاديی کوردستان ، لەسەرووی ھەموویانەوە بارزانی نەمر

Top