ئۆكرانیا.. تەرمی (220) لە سەربازانی كوژراو  لە ئازۆڤستاڵ ڕەوانەی کیێڤ کراونەتەوە

ئۆكرانیا.. تەرمی (220) لە سەربازانی كوژراو  لە ئازۆڤستاڵ ڕەوانەی کیێڤ کراونەتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری  فەرماندەیەکی پێشووی یەکەی سوپای پاسەوانی نیشتیمانی ئۆکرانیاوە بڵاوی كردەوە كە  هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی ئەو سەربازە ئۆکرانییانەی کە لەمیانەی گەمارۆدانی وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵدا کوژران، لە ماریوپۆڵ ماونەتەوە و چاوەڕێی دۆزینەوەیان دەکەن.

 

ئەو فەرماندەیە كە ناوی ماکسیم ژۆرینە دەڵێت: بەپێی مەرجەکانی گۆڕینەوەی تەرمەکان لەم دواییانەدا، نزیکەی 220 تەرمی ئەو سەربازانەی کە لە ئازۆڤستاڵ کوژران ڕەوانەی کیێڤ کراونەتەوە، بەڵام  ژمارەیەکی دیکەی هاوشێوە هێشتا لە ماریوپۆڵ ماونەتەوە.

 

ئاماژەشی بەوە كرد كە  گفتوگۆکان سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیاتری تەرمەکان بەردەوامن، بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم تەرمەکان بۆ نیشتیمانی خۆیان. بێگومان دەبێت هەموو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە و ئەمە شتێکە ئێمە کاری لەسەر دەکەین."

 

جێی وەبیر هێنانەوەیە لە ناوەڕاستی مانگی پێنجدا سەدان سەربازی ئۆکرانیا لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵدا دەستبەسەرکران، بەڵام زۆرێکیشیان لەمیانەی هێرشەکانی ڕووسیادا بۆ سەر وێستگەکە کوژران.

 

ئەو بەرپرسە دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی کە دۆخی تەرمەکان زۆر خراپن،  کاتێکی زۆری دەوێت تاوەکو سەرجەم تەرمەکان دەناسرێنەوه، ڕەنگە پشکنینی دی ئێن ئەی و جل و نیشانە سەربازییەکان یارمەتیدەر دەبن لە ناسینەوەی تەرمەکاندا.

 

Top