یەكەم ترەیلەری فیلمی سینەمایی(تەمی بابا) بڵاوكرایەوە

یەكەم ترەیلەری فیلمی سینەمایی(تەمی بابا) بڵاوكرایەوە

دوای سێ هەفتە لە بڵاوكردنەوەی پۆستەری فیلمی سینەمایی كوردی(تەمی بابا), لە ئێستادا یەكەم ترەیلەری ئەم فیلمە بڵاوكرایەوە .

هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ترەیلەری فیلمەكە, وادەی یەكەم نمایشی دەستنیشان كرا و بڕیارە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان ئەم فیلمە كوردییە لە سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت .

(تەمی بابا) فیلمێكی سینەمایی كوردیە، لە ژانری دراما، تاوان و نهێنی, ئەم فیلمە كە تۆڕی میدیایی "ڕووداو" سپۆنسەری میدیایی فیلمەكەیە. هەر یەك لە هەڵوێست محەمەد، هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان كەریم، كاڵێ ئازاد، ڕزگار باهیر، كاردۆ عەزیز,هەروەها هونەرمەندی گەورە شەماڵی عەبەڕەش ڕۆڵی تێدا دەبینن.

ئەم فیلمە بەرهەمی كۆمپانیای مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە و (باهۆز نەسڕەدین) بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە, هەروەها (شكۆ فیتك)سیناریۆكەی نووسیوەو (ئەفشین شوكری) كاری موزیكی فیلمەكەی ئامادەكردووەو (میران عومەر) كاری مۆنتاژی ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top