بەڵگەفیلمێک دەربارەی (جۆرج مایکل) بەرهەمدێت

بەڵگەفیلمێک دەربارەی (جۆرج مایکل) بەرهەمدێت

بەڵگەفیلمێکی نوێ لەبارەی ژیانی (جۆرج مایکل)ی گۆرانیبێژ و ئەستێرەی بەریتانی، بەناوی 'George Michael Freedom Uncut' لە سینەماكانی ئەوروپا نیشان دەدرێت.

ئەم ئەستێرەیە کە لە 25 کانوونی یەکەمی 2016 لە تەمەنی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە بەڵگە فیلمەكەدا چەند گرتەو تۆمارێكی كۆن بەكارهاتوون و بەشێكن لە كارە سینەماییەكە, كە ئەم دیمەنانە بۆ پێش مردنی دەگەڕێتەوە .

بەڵگەفیلمێک دەربارەی (جۆرج مایکل) بەرهەمدێت

جۆرج مایکل كە بە شای میوزیکی پۆپی بەریتانیا ناسراوە, خاوەنی ژمارەیەك ئەڵبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, دەستپێكی كاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1981 كاتێك لەگەڵ (ئاندرۆ ریدجیلی)گروپێكی موزیكی بەناوی (Wham) پێكدەهێنن و دوای چەندین بەرهەمی گۆرانی ساڵی 1986 گروپەكە هەڵدەوەشێتەوە, لە دواییدا جۆرج مایكل بە تەنها لە كارەكانی بەردەوام دەبێت و ساڵی 1987 یەكەم ئەڵبۆمی گۆرانی بڵاودەكاتەوەو زیاد لە 20 ملیۆن كۆپی لێ دەفرۆشرێت .

ئەم ئەستێرەیە لە ماوەی 30 ساڵی كاری هونەریدا براوەی چەندین خەڵاتی بەریتانی و جیهانی بووە, هەروەها یەكێك بووە لەو گۆرانیبێژانەی كە بەرهەمەكانی زۆرترین هەوادار و گوێگری هەبووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top