گالیسكەكەی شاژنتەمەنی 260 ساڵە

گالیسكەكەی شاژنتەمەنی 260 ساڵە

گالیسكە لە زۆربەی فیلمە كارتۆنی و خەیاڵییەكاندا دەردەكەوێت و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، كە بە كەرەستەیەكی گواستنەوەی كۆن دادەنرێت و لە ئێستاشدا لە شوێن و بۆنە تایبەتەكاندا بەكاردەهێنرێت، بە تایبەت لە ئاهەنگ و شوێنی فەرمی، دواجار شاژنی بەریتانیا بۆ هاتنە دەرەوە لە كۆشك گالیسكە رەنگ زێڕینەكەیی بەكار هێنا، كە لە ساڵی 1953 بۆ یەكەمین جار شاژنە ئەلیزابیتی دووەمی لە كۆشكی باكینگهام بۆ وێستمنستەر پێ گواسترایەوە، لە یادی یوبێلی پلایتیندا هەمان گالیسكە بە شێوەی تازە ئامادە كرایەوە بۆ گواستەوەی شاژن. گالیسكەكە تەمەنی 260 ساڵە و، تا ئێستا ماوەتەوە و بەردەوام كاری چاككردنەوە و تازەكردنەوەی بۆ دەكرێت، بە چەندین نەخشی جۆراوجۆر چێ كراوە، هەروەها مارشی نەتەوەیی لەسەر گالیسكەكەی شاژن نەخشێندراوە و، تائێستاش بە شێوەییەكی ئاسایی كار دەكات.

 

Top