رێگایەك لە تۆپی زەرد

رێگایەك لە تۆپی زەرد

چیرۆكی قازی زەرد، چیرۆكێكی خەیاڵیی منداڵانەیە، كە باس لە قازێك دەكات، كە رێگایەكی دوورودرێژ لە رەنگی زەرد دروست دەكات، بەم چەشنە هونەرمەندێكی وڵاتی گانا بە ناوی سێرج ئەتوكی كلوتی، كە كاری دیزاین و وێنەكێشانە، هەڵساوە بە دروستكردنی رێگایەكی راستەقینە لە تۆپی زەرد، بیرۆكەكە بووەتە جێگەی سەرنجی منداڵان و تەنانەت گەورە و پێگەیشتووانیش، كارەكەشی بریتییە لە پانكردنەوەی گالۆن، دواتر بە رەنگی زەرد بۆیەی كردووە، هەروەكو چۆن لە چیرۆكەكەدا منداڵێك بە ناوی دوروسی، بە جادووی چیرۆكی قازی زەرد ناسراوە، ئەوانەی سەردانی ئەو رێگە زەردە دەكەن، هەر یەكێك بۆی هەیە تۆپێك، یان پارچەیەك بە رەنگی زەرد بۆیە بكات، ئێستا رێگەكە بووەتە ئاوەڕۆیەك بۆ گواستنەوەی ئاوی ناوچەكە لە وڵاتی گانا، كە بیرۆكەیەكی سادەیە و وەك پرۆژەیەكی گەورەی وڵات دادەنرێت.

Top