بوومەلەرزەیەك بە هێزی 4.4 پلە سنووری کرمان - هۆرمزگان دەهەژێنێت

بوومەلەرزەیەك بە هێزی 4.4 پلە سنووری کرمان - هۆرمزگان دەهەژێنێت

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4  لەپێوەری ڕێختەر سنووری کرمان و هۆرمزگانی وڵاتی ئێرانی هەژاند.

بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 6:34 خولەكی ئێوارە بەكاتی ناوخۆیی بە هێزی 4.4 پلە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویدا، سنووری نێوان پارێزگای کرمان و هۆرمزگان - ی هەژاندووە.

هەروەها بومەلەرزەکە لە ناوچەكانی دەورووبەریش هەستی پێکراوە، تا ئێستا هیچ راپۆرتێک لە زیانە داراییەکان و مەترسییەکانی ژیان لە بوومەلەرزەکە بڵاو نەكراوەتەوە،

هەروەها دوو بومەلەرزەی دیكەش  لە بەندەری چارکیان ڕوویداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top