کۆمپانیای سامسۆنگ مۆنیتەری ئۆدیسی Neo G8 بۆ یاریکردن بە کوالێتی 240 هێرتز خستە بازاڕەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆنیتەری ئۆدیسی Neo G8 بۆ یاریکردن بە کوالێتی 240 هێرتز خستە بازاڕەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کە پێشەنگی بەرهەمهێنانی مۆنیتەری یارییە لە جیهاندا، بەردەستبوونی مۆنیتەری یارییەکانی "Odyssey 2022"ی ڕاگەیاند کە بریتییە لە G85NB و G75NB و G40B، ئەمەش بوونی ئەم براندە پێشەنگەی پیشەسازیەکە بەهێزتر دەکات بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ڕاستی یاریکردن. شاشەی G85NB وەک یەکەم مۆنیتەری یاریکردن بە لەرەلەری 240 هێرتز و بە کوالێتی 4K بە قەبارەی 32 ئینج بەردەستە، بۆ ئەوەی کوالێتییەکی بەرز و کاتی وەڵامدانەوەی خێراتر و کارایی نایاب پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات.
هایسونگ ها، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کارەکانی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "ئێمە خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی خێراترین مۆنیتەری یاری 4K لە جیهاندا، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر و داهێنان بۆ بازاڕەکان، بە مەبەستی دروستکردنی ئەزموونێکی نوێ لە ئاستێکی بێهاوتایدا. ئەم هەنگاوە لە وەڵامی خواستی یاریزانان هات بۆ چێژوەرگرتن لەم ئەزموونە قوڵە، و تێکەڵبوون لەگەڵ کارەکتەر و دیمەنەکانیان. "ئۆدیسێ" بە تایبەتمەندی بەرز و کوالێتی وێنەی زیندوو دەتوانێت چێژی زیاتر بە یاریزانان بدات".

شاشەی ئۆدیسی Neo G8 (G85NB) – ئاستێکی بێ وێنە لە خێرایی و وردی
مۆنیتەری نوێی ئۆدیسی Neo G8 بە قەبارەی 32 ئینج یەکەم و خێراترین شاشەی جیهانە کە پانێڵێکی چەماوەی کوالێتی 4K (3,840 x 2,160)تێکەڵ دەکات بە تەکنەلۆژیای Quantum Matrix، و ڕێژەی نوێکردنەوەی زۆر خێرای 240 هێرتز و کاتی وەڵامدانەوەی 1 میلی چرکە. هەروەها ڕوونی 4K پشتگیری دەکرێت لەلایەن کۆمەڵیک ڕەنگ کە دەکاتە 95%ی ڕەوتی ڕەنگەکان(DCI-P3). لە لایەکی دیکەوە دیزاینی ئەم مۆنیتەرە ئیلهام لە مۆدێلی ئایکۆنی شاشەی ئۆدیسی Neo G9 وەرگیراوە، کە دیمەنێکی دەرەوەی نایاب دابین دەکات کە پڕە لە تایبەتمەندی ناوازەی کارایی یاریکردن.
وە بە تەکنەلۆژیای AMD FreeSync Premium Pro، و ڕێژەی نوێبوونەوەی مۆنیتەری یاریکردنی سەرسوڕهێنەری 4K و 240 هێرتز و کاتی وەڵامدانەوەی زۆر نزم کە 1 میلی چرکەیە ڕێگە بە یاریزانان دەدات ڕوونی ڕاستەقینە بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی زۆرترین تواناکانیان بەکاربهێنن و لە بەرزترین ئاستدا ڕکابەری بکەن لە هەر ژینگەیەکی یاریکردندا. هەروەها شاشەکە تەکنەلۆژیای Quantum Mini LED بەکاردەهێنێت کە کۆنترۆڵی زۆر ووردی گڵۆپی LED زۆر بەکارهێنراو دەکات، ئەمەش دڵنیای دەدات بە بینینی دیمەنی تاریک و ڕووناک بەپێی پێویست لە لایەن یاریزانانەوە. جگە لەوەش، باشترین ووردەکارییەکان لە ئاستێکی بێهاوتایدا دابین دەکات، بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Quantum HDR 2000 بە لوتکەی گەشی 2000 نیت و و ڕێژەی کۆنتراستی جێگیر لە یەک ملیۆن بۆ یەک.
ڕووناکی CoreSync لە لای پشتەوەی مۆنیتەرەکە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دیاریکردنی خۆکاری ڕەنگەکانی سەر شاشەکە و پیشاندانیان لە ئاستێکی نزیک لە ژیانی ڕاستەقینەدا بۆ دروستکردنی هەستێکی قووڵتر لە کارلێککردن.
هەروەها ئۆدیسی Neo G8 بە شێوەیەک دروستکراوە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی داهێنەرانە پێشکەش بکات بۆ دەوڵەمەندکردنی هەموو ئەزموونەکانی یاریکردن. هەروەها شاشەکە بە تەکنەلۆژیای نمایشی نوێ بە ناوی Matte Display بەهێزکراوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە درەوشاوەیی و ڕەنگدانەوە بکات و لادانەکان کەم بکاتەوە و بەکارهێنەران سەرنجیان لەسەر ناوەڕۆکی بەردەمیان بێت. جگە لەوەش، مۆنیتەرەکە ڕاگرێکی هەیە کە بەرزیەکەی ڕێکدەخرێت، کە دەتوانرێت بسوڕێنرێت بۆ مسۆگەرکردنی کارایی گونجاو و ئاسوودە، و جێگیرکردنی هاوتا لەگەڵ کۆمەڵەی تایبەتمەندیەکانی ئەلیکترۆنی ڤیدیۆ. بەکارهێنەران دەتوانن شوێنەکەیان بەپێی خواستی خۆیان تایبەتمەند بکەن بۆ زۆرترین ئاسوودەیی و بەرهەمهێنان بە پشتگیریکردنی نەرمی بەرزی شاشەی Neo G8.
مۆنیتەری G85NB لەم دواییانەدا بەهۆی تەکنەلۆژیای داهێنەرانەیەوە بەرز نرخێندرا، و خەڵاتی پێبەخشرا لە پۆلی یاریکردن لە کاتی بەشداریکردنی کۆمپانیاکە لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2022 بۆ باشترین داهێنانەکان.هەروەها خەڵاتی داهێنانی فەخری لە هەمان بۆنەدا بەدەستهێنا لە بەشی یاریکردن.

ئۆدیسی Neo G7 (G75NB)- چێژ وەربگرە بە تەکنەلۆژیای Mini-LED ی نایاب
سامسۆنگ مۆنیتەری یارییەکانی ئۆدیسی فراوانتر کرد بە ڕاگەیاندنی مۆنیتەری نوێی ئۆدیسی Neo G7ی 32 ئینج بە کوالێتی4K (3840 × 2160)، لەگەڵ پانێڵی VA چەماوە بە 1000R، و ڕێژەی نوێکردنەوەی 165 هێرتز، و کاتی وەڵامدانەوەی 1 میلی چرکە، ئەمەش بە واتای پاشەکەوتکردن کارایی نایاب لەکاتی یاریکردندا.
ئەم کاراییە بە زۆرێک لە هەمان تایبەتمەندییەکانی مۆنیتەرەکەی پێشووی ئۆدیسی Neo G8 پشتگیری دەکرێت، وەک تەکنەلۆژیاکانی AMD FreeSync Premium Pro و Quantum Mini LED و Quantum HDR 2000، بە لوتکەی ڕووناکی تا 2000 نیت، و کۆنتراستێکی جیگری ملیۆن بە یەک، بۆ مسۆگەرکردنی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەلایەنە یاریزانەکانەوە لە جیهانی مەجازیدا لەکاتی چوونە ناو هەر یاریەک.
لەگەڵ دەوڵەمەندکردنی هەستی چێژوەرگرتنی قووڵ بەهۆی ڕووناکی CoreSync لە پشتی شاشەکەدا، تا ناوەڕۆک بە ڕەنگی زیندوو و گەش دروست بکات کە ئەزموونی لەبیرنەکراو دەهێنێتە کایەوە.
بە ڕاگری ئاسوودە و تایبەتمەندی Auto Source Switch+، شاشەکە بەپێی چاوەڕوانییەکانی بەکارهێنەر کاردەکات، بۆ دڵنیابوون لە زۆرترین کارایی و بەرهەمهێنان و ئاسوودەیی. هەروەها یاریزانان دەتوانن خێراتر دەستیان بە ناوەڕۆکەکەیان بگات، بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە نێوان چەندین زانیاریدا بگەڕێن. ئەمەش بە ئاسانی تەواو بە داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی مۆنیتەرەکە تۆمارەکانت بناسێتەوە و دەستبەجێ لە نێوانیاندا بگۆڕێت.

ئۆدیسی G4 (G40B) - دیزاینێکی ئایندەی بەهێزکراو بە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی یاریکردن
شاشەی G40B هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ ئەو یاریزانانە دابین دەکات کە بەدوای مۆنیتەرێکدا دەگە

Top