ئاگر لە سەربازگەیەكی سوپای ئیسرائیل کەوتەوە

ئاگر لە سەربازگەیەكی سوپای ئیسرائیل کەوتەوە

 

 

سەرچاوە خۆجێیەکانی فەڵەستین ڕایانگەیاند: ئاگر لە سەربازگەیەکی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک شارۆچکەی «ئەل ڕام » لە باکووری ئۆرشەلیم کەوتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکانی فەلەستین، ئاگرەکە لەبەرەبەیانی دەستی پێکردووە و بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بوو، نەترانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت، پێدەچێت زەرەر و زیانێكی زۆری هەبووبێت.

تا ئێستا میدیاکانی ئیسرائیل هیچ هەواڵێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top