یەکەم کاروانی حاجییان گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان

یەکەم کاروانی حاجییان گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان


یەکەم کاروانی حاجییان لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٢، گەڕانەوە ھەرێمی کورستان.
یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان ٢٠٠ حاجییەو هەموویان دانیشتووی پارێزگای ھەولێرن، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان.
بەشدارانی حەج لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ ٢١٢٠، حاجی بوون و بە ٥ کاروان تا ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢، دوای جێبەجێکردنی فەریزەکانی حەج دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، سبە و دووسبەی دوو کاروانی دیکە کە دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆکن دەگەڕێنەوە و تەواوی حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە سەلامەتن و توشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبوون.
دوای ٢ساڵ وەستانی حەج، بەھۆی پەتای کۆڕۆنا ئەم ساڵ ٢ ھەزار و ١٢٠ ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بەشداری حەجییان کرد، و بڕیاریشە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەکە ئاسایی ببێتەوە و زیاتر لە ٤ ھەزار ھاوڵاتی بەشداری حەج بکەن و مەرجی تەمەن لەسەر ھاوڵاتییان ھەڵبگیرت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی تەمووزی

یەکەم کاروانی حاجییان گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان
Top