هۆكاری زیادبوونی كێشی لەش لە وەرزی هاویندا

هۆكاری زیادبوونی كێشی لەش لە وەرزی هاویندا

بە پێچەوانەی ئەو بیروڕایەی گوایە كێشی لەش لە زستاندا زیاد دەكات، لە لایەنی زانستییەوە ئەمە سەلمێنراوە كە كێشی لەش زیاتر لە وەرزی هاویندا زیاد دەكات، كە جگە لە پێگەیشتووەكان، تەنانەت منداڵە هەراشەكانیش دەگرێتەوە. هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە وەرزی هاوین هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، لەبەر جۆری خۆراك و كۆبوونەوەی كۆمەڵایەتی، بۆنموونە: زیادكردنی چەند جۆرێكی خۆراك وەكو خۆراكی باربیكیو (برژاوی سەر رەژوو BBQs)، ئایس كرێم، ساردەمەنی و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، لەگەڵ جیبسی پەتاتە و هەندێك خۆراكی دیكە، هاندەری سەرەكین بۆ زیادبوونی كێش، بەتایبەتی لەبەر زیادبوونی بۆنە و گەشتەكان و كۆبوونەوەی خێزانەكان، لەگەڵ كەمیی جووڵە و كەمكردنەوەی مەشقی وەرزشی. لە لایەكی دیكەوە، رۆژانی درێژی هاوین بەراورد لەگەڵ رۆژە كوررتەكانی زستان هاندەرێكی دیكەیە بۆ زیاتر خواردن و خواردنەوەی شلەمەنییە شیرینكراوەكان، لەكاتی كۆبوونەوە و بۆنە خۆشەكاندا. بە مەبەستی رێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش، پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە خواردنی بڕی باشی میوەی تازەی جۆراوجۆر، باشترین بژاردەیە لە وەزری هاویندا، هاوكات لەگەڵ پاراستنی هاوسەنگیی نێوان چەند خواردن و چەندێتی و ئەنجامدانی جووڵە و مەشقی وەرزشی.

Top