چارەسەری جوانی و گرفتەكانی قژی خانمان

چارەسەری جوانی و گرفتەكانی قژی خانمان

قژ هەڵوەرین كێشەی زۆر كەسە و ئافرەتان بێزار دەكات، هەندێكیان قژیان لاوازە و حەز بە بەهێز بوونی قژیان دەكەن، هەندێكی دیكەش لوول دەبێ و خواستیان لەسەر پرچی خاوە، یان تەنك دەبێت، ئەوانەش دەیانەوێت پرچیان پڕ بێت، بەڵام بۆ چارەی ئەو كێشە و گرفتانەی قژ، دەتوانیت لە رێگەی خواردن و خواردنەوەوە چارەسەریان بكەیت. پێگەی (HEALTHY) ئاماژەی بەوە كردووە، پرچی لاواز: بۆ ئەوانەی هەست بە لاوازیی پرچیان دەكەن، پێویستیان بە پرۆتین و كۆڵاجین هەیە، ئەوانەش زیاتر لە ڤیتامی Cدا هەن، وەك (پرتەقاڵ، بیبەر، گۆشت، ماسی، هێلكە، پەنیر). پرچی لوول گرژ: ئەگەرچی ئەو كێشەیە بە چەندین رێگە چارەسەر دەكرێت، بەڵام دەشتوانن لە رێگەی خواردن و خواردنەوە كە ڤیتامین B12 و ئۆمێگا سێی تێدایە، وا لە پرچ دەكەن كە نەرم بێتەوە، وەك (ماسیی سەلەمۆن، كازۆ، باوی). پرچی تەنك و باریك: زۆرێك لە ئافرەتان لە دوای هاوسەرگیرییەوە پرچیان تەنك دەبێت و داوەكانیش باریك دەبن، ئەمەش بەهۆی كەمیی مەگنیسیۆم و ئۆمیگاسێ و زەنك، ئەو جۆرە پێكهاتانەش لە مۆز و چەرەز و ماسیدا هەن.

Top