سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 10ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
لەو دیدارەدا كە عیسا عوزەیر سوپاسالاری پێشمەرگەش ئامادەی بوو، وەزیری پێشمەرگە ئەنجامەكانی سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بریتانیا و ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بەرنامە و ڕێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و، پەیوەست بەوەش ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.

Top