یەكەم وێنە لە فیلمە نوێیەكەی جۆنی دێپ بڵاوكرایەوە

یەكەم وێنە لە فیلمە نوێیەكەی جۆنی دێپ بڵاوكرایەوە

دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنەكانی دادگا و سەركەوتنی كە ئەنجامی بڕیارەكان لە بەرژەوەندی (جۆنی دێپ)ی ئەستێرەی سینەمایی بوو, لە بەرامبەر سكاڵاكانی(ئەمبەر هێرد)ی هاوژینی پێشووی, لە ئێستادا جۆنی دێپ كار بۆ یەكەم فیلمی سینەمایی دەكات .

مانگی ڕابردوو كارێكی نوێی سینەمایی ڕاگەیەندرا كە (جۆنی دێپ) لە فیلمێكی سینەمایی ڕۆڵ دەبینێت و ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەیە, هەروەها ئەوەش دووپات كرایەوە كە فیلمەكە مێژوویەو باس لە پاشا لویسی پازدەیەم دەكات .

لە ئێستادا یەكەم وێنەی جۆنی دێپ بڵاوكرایەوە كە تایبەتە بە فیلمە نوێییەكەی و هاوشێوەی لویسی پێنجەم دەردەكەوێت, ئەم فیلمە كۆمپانیای(Why Not Productions)كاری بەرهەمهێنانی ئەنجامدەدات و بەرنامەیان وایە لە ماوەی 11 هەفتەدا كاری وێنەگرتنی فیلمەكە تەواو بكەن, و خانمە هونەرمەندی فەرەنسی(مایوین) كاری دەرهێنانی ئەنجام دەدات .

یەكەم وێنە لە فیلمە نوێیەكەی جۆنی دێپ بڵاوكرایەوە

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان, لە میدیا جیهانییەكان لەبارەی ئەم فیلمەوە بڵاوكراوەتەوە كە فیلمەكە لە جۆری درامایی و مێژووییە و ناوەرۆكەكەی باس لە چیرۆكێكی خۆشەویستی دەكات,هەروەها ناونیشانی(Jeanne du Barry) بۆ دیاری كراوەو لەم فیلمەدا ژیانی (جەین دو باری) نیشان دەدات كە چۆن لە چینێكی سادەو هەژارەوە گۆڕانكاری بەسەر ژیانی دێت و دوای بەدەستهێنانی پێگەو دەسەڵاتی لە نێو كۆمەڵگەدا دەبێتە خۆشەویستی پاشای فەرەنسا .

هەروەها لەم پڕۆژە سینەماییە (مایوین) لەپاڵ كاری دەرهێنانی فیلمەكە, بە هاوبەشی لەگەڵ (تێدی لویسی-مۆدەست) سیناریۆكەی ئامادەكردووەو مایوین ڕۆڵی جەین دو باری دەگێڕێت كە دەكاتە دوایین خۆشەویستی لویسی پازدەیەم و شانبەشانی جۆنی دێپ لەم فیلمەدا ڕۆڵ دەبینێت .

ئەكتەرانی دیكەی ئەم كارە سینەماییە بریتین لە بنیامین لاڤیرنی و پێری ریچارد و پاسكال گریگۆری و ملڤیل پوپەود و ناومی لڤۆڤسكی .

ئاسۆ كاكەیی

یەكەم وێنە لە فیلمە نوێیەكەی جۆنی دێپ بڵاوكرایەوە
یەكەم وێنە لە فیلمە نوێیەكەی جۆنی دێپ بڵاوكرایەوە
Top