پاڵەوانێتی پەپجی جیهانی 2022 دەستپێدەکات لەگەڵ خەڵاتی 3 ملیۆن دۆلار

پاڵەوانێتی پەپجی جیهانی 2022 دەستپێدەکات لەگەڵ خەڵاتی 3 ملیۆن دۆلار

پەپجی مۆبایل PUBG MOBILE ووردەکاری تەواوی پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل بە بانگهێشتی جیهانی PMWI)) ی ڕاگەیاند، کە لە میانەی وەرزی گەیمەرس بەڕێوەدەچێت کە گەورەترین ڕووداوی یاریکردن و وەرزشی ئەلیکترۆنییە لە جیهاندا، لە شاری ڕیازی پایتەخت لە شانشینی سعودیە.
بە کۆی گشتی خەڵاتەکانی 3 ملیۆن دۆلارە، گەورەترین کێبڕکێی وەرزشی ئەلیکترۆنیە بۆ یاریەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە 11ی ئاب بە پاڵەوانێتی سەرەکی "PMWI Main Tournament" دەستپێدەکات، دواتر کێبڕکێی نوێی PMWI Afterparty Showdown بەڕێوەدەچێت، کە لە 18تا 20ی ئاب بەڕێوەدەچێت.
پاڵەوانێتی سەرەکیPMWI لە 18 تیپی هەڵبژاردەی جیهان بەخۆیەوە دەبینێت، کە بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن و کێبڕکێ کردن لەسەر نەخشە کلاسیکەکان و کۆی خەڵاتی 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. هەروەها 12 تیپ لە پاڵەوانێتی PMWI Afterparty Showdown بەشداری دەکەن بۆ خەڵاتی 1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
جگە لەوەش پەپجی مۆبایل لە پاڵەوانێتی سەرەکی PMWI 2022 خەڵاتی باشترین یاریزانەکان دەکات و دەبنە براوەی نازناوی MVP وThe Gunslinge و Eagle Eye و Field Medic و Grenade Master پاداشتی بەنرخ وەردەگرن.
و پاڵەوانێتی 2022PMWI Afterparty Showdown پێنج تیپی بەرزترین ڕیزبەندی لە پاڵەوانێتییە سەرەکییەکەدا لەخۆدەگرێت لەگەڵ پێنج تیپ کە بە دەنگدانی هاندەران لە ئەمریکا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، باشووری ئاسیا و ئەوروپا هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ تیپی 7Sea Esports و تیپی R8 ESPORTS کە بە تایبەتی بانگهێشت دەکرێن. لە ئەگەری ئەوەی هەریەکێک لە تیپە شایستەکان یان بانگهێشتکراوەکان نەتوانن بەشداری لە کێبڕکێکەدا بکەن، تیپی دواتر کە بەرزترین پلەی هەیە دەرفەتەکە وەردەگرێت بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی PMWI Afterparty Showdown.
لیستی تەواوی تیپە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتی سەرەکی PMWI 2022:
● Morph (ئەندۆنیسیا)
● Box Gaming (ڤێتنام)
● Vampire Esports (تایلەند)
● 4Rivals (مالیزیا/سەنگافورە/فیلیپین)
● DenizBank Wildcats (توركيا)
● VIVO KEYD (بەڕازيل)
● Aton Esports (ئەمریکای باشوور)
● 52 Esports (پاكستان)
● Stalwart Esports (باشوری ئاسیا)
● Nigma Galaxy (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە)
● Virtual Gaming Squad (ئەفریقا)
● TJB Esports EU (ئەوروپای ڕۆژئاوا)
● Back2Back (باکووری ئەماریکا)
● REGAN.S GAMING (چین) (تەنها خولی سەرەکی)
● DWG KIA (کۆریای باشوور)
● DONUTS USG (يابان)
● Team SouL (هیندستان)
● Team Falcons (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە)

لیستی ئێستای ئەو تیپانەی کە لە کێبڕکێی Afterparty Showdown PMWI بەشداری دەکەن بریتین لە:
● RA’AD (میسر)
● Deadeyes Guys (نیپاڵ)
● Bigetron Red Aliens (ئەندەنوسیا)
● S2G Esports (توركيا)
● ALPHA 7 ESPORTS (بەڕازيل)
● تیپی سەکەوتوو لە خولی سەرەکی #1
● تیپی سەکەوتوو لە خولی سەرەکی #2
● تیپی سەکەوتوو لە خولی سەرەکی #3
● تیپی سەکەوتوو لە خولی سەرەکی #4
● تیپی سەکەوتوو لە خولی سەرەکی #5
● 7Sea Esports (هیندستان) (بانگێشتی تایبەت)
● R8 ESPORTS (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە) (بانگهێشتی تایبەت)

دەتوانن سەیری پاڵەوانێتی جیهانی 2020 PMWI بکەن، لە ڕێگەی پەیجەکانی یارییەکانی پەپجی مۆبایل لە یوتیوب و فەیسبووک و تویچ و هەروەها پەخشی ڕاستەوخۆی پاڵەوانێتییە سەرەکییەکە لە 11 تا 13 ئاب لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی شاری ڕیاز بەڕێوەدەچێت، و پاڵەوانێتی Afterparty Showdown ڕاستەوخۆ لە نێوان 18 بۆ 20ی ئاب لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی شاری ڕیاز نمایش دەکرێت.

Top