یەک ڕۆژ ، دوو یادی مەزن

یەک ڕۆژ ، دوو یادی مەزن

لە ڕۆژێکی وکو ئەمرۆ پارتێکی نەتەوایەتی لە باشوری کوردستان دامەزرا کە لەوکاتەدا کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەچەوسانەوە ٧٦ سال پێش ئیستا هەڵۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر شاخەکانی کوردستان باڵی هەڵدان و تروسکای خۆری هیوا لە دلی هەر کوردێک گەشایەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕابەری نەتەوەی کورد ( مەلا مصطفى بارزانی ) دامەزرا تاکە حزبە هەموو باشوری کوردستان لە خوی دەگرت کوردستانیان بە هەموو ئەدیانەکان پێشوازیان لێ کرد و بە تاکە داکۆکیکاری مافی خۆیان دەزانی ، ئەم پارتە ئیستا لە ٧٦ سالی تەمەنی بەرێ کرد بەڵام هێشتاش لە قەبارە گەورەیە و هەر بە گەنجی ماوتەو ، مێژوویەکی پر لە سەروەری و دەستکەوت و ڕووبارێک لە پێناو ئازادی نیشتیمان خۆێنی ڕشتووە، هەروەها لە هەمان ڕۆژی دامەزراندنی پارتی خودا دییارێکی گەورەی پێمان بەخشی کە ئەویش لە دایک بۆنی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ کە وەک ئەوە وابێت خودای گەورە ویستی ئەوەی هەبێت کە ڕابەرایەتی کورد بکات بێتە بڵنگۆیەک بۆ گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد بە ناوەندە بڕیارەکانی جیهان .

Top