بۆ دووەمجار..ئەمیتاب تووشی پەتای كۆرۆنا بوو

بۆ دووەمجار..ئەمیتاب تووشی پەتای كۆرۆنا بوو

ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود (ئەمیتاب باچان) تووشبوونی خۆی بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیاند .

ئەمیتاب باچان ئەكتەری دیاری هیندستان و ئەستێرەی جیهانی, لە تویتێكدا ڕایگەیاند كە دوای ئەنجامدانی تێیستی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوت كە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە, هەروەها داوای لە هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی خۆی كرد كە لەم ماوەیەدا لێی نزیك بوون و سەردانی كردن , ئەوانیش تێستی كۆرۆنا بكەن تاوەكو دڵنیا ببنەوەو لە ئەگەری تووشبوونیان خۆیان كەرەنتین بكەن و دەرمان و چارەسەری وەربگرن .

ئەمیتاب لەم تویتەیدا هیچ زانیارییەكی دەربارەی باری تەندرووستیی, وە تووشبوونی كەسانی دیكە لە هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەكەی ئاشكرا نەكرد .

شایەنی باسە..لە تەمووزی ساڵی 2020 ئەمیتاب باچان بۆ یەكەم جار تووشی پەتای كۆرۆنا بوو,هاوكات ئەبیشیك باچان كوڕی ئەم ئەستێرەیە ئەویش تووشی كۆرۆنا بوو و هەردووكیان بۆ ماوەیەك لە ژێر چاودێری پزیشك بوون و چارەسەرە تەندرووستییەكانیان وەردەگرت .

ئەمیتاب كە یەكێكە لە ئەكتەرە بە ئەزموونەكانی هیندستان, لە چەندین كاری سینەمایی بەشداری كردووە, لە ئێستادا ئەم ئەستێرە تەمەن 79 ساڵە, چەند كارێكی سینەمایی لەبەردەستەو نوێترین كاری بریتییە لە فیلمێكی سینەمایی بەناوی (uunchai)كە ژمارەیەك ئەكتەر و ئەستێرەی بۆڵیوود تێیدا بەشدارن,ئەم فیلمە لە مانگی ئادار دەستكرا بە كاری وێنەگرتنی و بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ سەرجەم كارەكانی تەواو ببێت و لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت .

ئاسۆ كاكەیی

بۆ دووەمجار..ئەمیتاب تووشی پەتای كۆرۆنا بوو
بۆ دووەمجار..ئەمیتاب تووشی پەتای كۆرۆنا بوو
بۆ دووەمجار..ئەمیتاب تووشی پەتای كۆرۆنا بوو
Top