دانپێدانانی پیاوێک بە کوشتن و سوتاندنی تەرمی هاوسەرەکەی

دانپێدانانی پیاوێک بە کوشتن و سوتاندنی تەرمی هاوسەرەکەی

 

 

عەقید محەمەد نادربەیگی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەلبۆرز لە وڵاتی ئێران گوتی: لە دوای ڕاگەیاندنی دیارنەمانی ژنێکی تەمەن 39 ساڵ لە لایەن کەسوکارەکەیەوە بۆ پۆلیسی فەردیس، لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە خرایە بەرنامەی کاری لێکۆڵەرانی پۆلیسی ئەم شارە.

ئەوەشی خستەڕوو: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕۆژی دیارنەمانی ناوبراوهاوسەرەكەی بە پەلە ماڵەکەی بەجێهێشتووە و هیچ لەبارەیەوە نەزانراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەلبۆرز ڕایگەیاند: کە فەرمانی دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسە لەلایەن بەرپرسانی دادوەرییەوە وەرگیراوە و لەسیستمەکانی پۆلیس تۆمارکراوە.

گوتیشی: دوای چەند ڕۆژێک ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە لەپارێزگای قەزوین دەستبەسەركرا وتۆمەتبارەكەش لەلایەن پۆلیسی فەردیسەوە دەستبەسەر كرا.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ڕایگەیاند: هەرچەندە تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ڕەتکردەوە هیچ تاوانێكی ئەنجامدابێت،، بەڵام لەگەڵ بینینی بەڵگەنامە حاشاهەڵنەگیراوەكاندا ناچار بوو دان بەوە دابنێت كە ژنەكەی  بە چەقۆ كوشتووە و تەرمەکەی بردووە بۆ بیابان و سوتاندوویەتی.

نادربەیگی ئاماژەی بەوەدا کە دوای تەواوبوونی دۆسیەی تۆمەتبار،ناوبراو بە دەسەڵاتی دادوەری ناسێنراوە  بۆ ڕێکارە یاساییەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە زۆر کێشەی خێزانی دەتوانرێت بە ڕاوێژکار چارەسەر بکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top