وەڵامێك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

وەڵامێك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە


مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی لەبارەی ڕووداوەكانی سی و یەكی ئابی 1996 ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردووەتەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكانی ئەم ڕووداوە بدات. لێرەدا بەبیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە سی و یەكی ئاب دەرئەنجام و كاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە لە شەوی 16 لەسەر 17ی ئابی 1996 كە لە چەند قۆڵێکەوە پەلاماری خاكی كوردستانیان دا. سی و یەكی ئاب وەڵام بوو بۆ ئەو داگیركاری و پەلامارە و، بە كورتیەكەی (دفع الافسد بالفاسد) بوو كە ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ خەڵكی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و نیشتیمانیش وەك خۆی بە پارێزراوی مایەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەبیریان دەهێنینەوە، لووتكەی خیانەت ئەو كاتە بوو كە لە شازدەی ئۆكتۆبەری 2017 دا بە ڕێککەوتنێکی ژێربەژێری بەشێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، نیوەی خاكی كوردستان بە كەركووكیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی ٨ـی ٢٠٢٢

Top