وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دةداتةوه

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  وه‌ڵامی  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دةداتةوه

له‌باره‌ی به‌شێك له‌ وته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ رێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كاندا كردبووی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/9/2022، د.جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ رایگه‌یاند بوو، گوایه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازی ده‌ستكاریكردنی (یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری)یه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌:

بەڕێز د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوە ناحکوومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە.

سەبارەت بە دەرچوواندنی رێنماییەکانی یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە رێکەوتی 22ی حوزەیرانی 2022، بە بریاری ژمارە (157) و لە خاڵی سێیەمدا ھەریەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی راسپاردووە، بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی رێنمایی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان. لێرەوە سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە دوای دوو مانگ و نیو لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پاڵپشتی خۆی بۆ دەرچوواندنی رێنماییەکان دەربڕی.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندی پەیڕەوکردنی شەفافیەتە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی و بەکردەییش ئەوەی جێبەجێی کردووە.

Top