سامسۆنگ پێگەی خۆی لە بواری تەکنەلۆژیای شاشەدا بەهێزتر دەکات

سامسۆنگ پێگەی خۆی لە بواری تەکنەلۆژیای شاشەدا بەهێزتر دەکات

بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک پێشەنگی بازاڕ لە بواری تەکنەلۆژیای شاشە و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆن، کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بەرزبوونەوەی فرۆشی زنجیرە تەلەفزیۆنە پێشەنگەکانی NEO QLED 8K ڕاگەیاند. ئەمەش بەهۆی زۆری خواست لەسەر تەلەفزیۆنی کوالێتی بەرز و پەرەسەندنی بەردەوامی تەکنەلۆژیای شاشەکان، لەپاڵ ئەو کاردانەوە بەهێزەی کە کۆمپانیاکە لە کاتی خستنە بازاڕی تەلەفزیۆنی 8K لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بینی.

و تەلەفزیۆنەکانی NEO QLED 8K کە تایبەتمەندییە ستانداردەکانیان تێپەڕاندووە هەستان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بینینی بێ وێنە، و فرۆشیان دوو هێندە زیادیکردووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو. و لە ژێر رۆشنایی خواستی ئێستادا، کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ گەشەیەکی بەرچاو لە ئامارەکانی فرۆشتندا بەدەستبهێنێت.

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە پلەی یەکەمدایە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لەسەریەک لە جیهاندا لە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆن دا. و بە پێشینەیەکی بەهێز لە پیشەسازیەکەدا لە ئاستی جیهاندا، داهێنانەکانی لە سەرانسەری کۆمەڵە تەلەفزیۆنەکانیدا یارمەتیدەرن بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی پاک و وێنەی ڕاستەقینەیان.
تەلەفزیۆنی NEO QLED 8K بە باشترکردنی پێوەرەکانی کوالێتی وێنە و دەنگ دەوڵەمەند کراوە، لەگەڵ تایبەتمەندییە زیرەکەکان لەنێویاندا چارەسەرکەری 8K و چارەسەرکەری Neutral Quantum کە بەستراوەتەوە بە کارایی فرە زیرەکی. هەروەها ئامێرەکانی سامسۆنگ 2022 Neo QLED 8K لەگەڵ تۆڕی دەماری فراوانتر و نەخشەی ڕەنگی 14 بیتی ووردتر دێت لەگەڵ تایبەتمەندی بەرزکردنەوەی زیرەکی بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد کە ڕێگە بە شاشەکان دەدات ڕەنگەکان بە ووردی و کوالێتیتر دەربکەون.

جگە لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی بینینی، کۆمەڵەی Neo QLED یەکێک لە باشترین ئەزموونەکانی یاریکردن دابین دەکات بە دەنگی پاک کە بە تەواوی هاوکاتە لە نێوان تەلەفزیۆن و بڵندگۆی دەنگی بە تەکنەلۆژیای "دۆلبی ئەتمۆس".

مستەفا سادق، بەڕێوەبەری ناوچەیی کۆمەڵەی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕایگەیاند: “ئەم دەستکەوتە سەرنجڕاکێشە لەسەر بنەمای کۆمەڵێک هۆکاری بەرفراوان دامەزراوە، کە دیارترینیان شێوەی گونجاندنی ڕووناکی و پڕۆسەی باشترکردنی قووڵی ڕاستەقینەیە، کە ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ باشترکردنی کوالێتی وێنەی ئامێرەکانی سامسۆنگ Neo QLED 8K بۆ قۆناغێکی نوێ. ئەم تایبەتمەندییە نوێیانە کاردەکەن بۆ باشترکردنی ڕەنگەکان و بەرهەمهێنانی وێنەی نایاب بۆ هەستێکی قووڵتر و ڕاستەقینەتر. سامسۆنگ بەردەوامە لە خۆشکردنی ڕێگا بۆ پێشەوە بۆ داهێنانی زیاتر لە کوالێتی وێنەدا، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ تەلەفزیۆنەکان".

ئاماژەشی بەوە کرد کە "تەلەفزیۆنەکانی Neo QLED 8K پێشکەوتنێکن لە داهێنانی شاشەی پیشاندان دا، کە تیشک دەخەنە سەر پەرەسەندنی شاشەکان و پێشکەشکردنی باشترین کوالێتی وێنە و دیمەن و دەنگ بۆ گۆڕینی شوێنی دانیشتنەکان. تەلەفزیۆنی NEO QLED 8K توانای بەرجەستەکردنی فەلسەفەی سامسۆنگی هەیە بە پێشکەشکردنی داهێنانەکانی تەکنەلۆژیای نەوەی نوێ و بردنە پێشەوەی ئاستی پیشەسازیەکە کاتێک باس لە کوالێتی وێنەی بەرز دەکرێت".

Top