ئەمریکا هۆشداری لە گەشەکردنی نەوەیەکی نوێی "داعش" لەنێو کەمپی هۆل لە سووریا دەدات

ئەمریکا هۆشداری لە گەشەکردنی نەوەیەکی نوێی


ئەمڕۆ شەممە 10 ی 9 ی 2022، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا جەختی کردەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" لەنێو کەمپی هۆل لە باکووری سووریا بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات، ئاماژەشی پێدا، نیوەی دانیشتووانی نێو کەمپەکە عێراقین.
مایکڵ کۆرێللا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندرواێکدا گوتی، "کارەساتێک لە کەمپی هۆل لە ئارادایە و پێویستی بە چارەسەرێکی نێودەوڵەتی هەیە نەک سەربازیی و، پێویستە وڵاتان هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە و دووبارە شیاندنەوەیان".
کۆرێللا، راشیگه‌یاند، زیاتر لە 56 هەزار کەس نیشتەجێی نێو کەمپەکەن، 90% ئەو ژمارە منداڵ و ئافرەتن و زیاتر لە نیوەیان عێراقین و، کەمپەکە بووەتە خاکێکی بەپیت بۆ نەوەی داهاتووی داعش، چونکە 70% دانیشتووانەکەی لە تەمەنی خوار 12 ساڵن و، ئەوانە لەژێر هەڕەشەی توندڕەوین بەهۆی ئەو ڕەوشە خراپەی تێیدان.

Top