magic leap 2  بەرهەم دێت

magic leap 2  بەرهەم دێت

 بەر لە هەمووشتێك پێویستە بزاندرێ magic leap  چییە؟ لە راستیدا وەك هێدستێكی واقیعی- مەجازی یا وەك چاویلكەیەكی زیرەك دەچێت، بەڵام كاركردی لەگەڵ هەمووی ئەوانە جیایە. مەجیك لیپ دونیای مەجازی بە واقیعی نیشانی بەكارهێنەرەكەی دەدا. بۆ نموونە نیازت هەیە بچی بۆ گەشت كردن، بەهۆی ئەو چاویلكە زیرەكەوە دەتوانی لە شوێنی خۆتەوە تا ئەو شوێنەی مەبەستە بچی، هەموو رێگاكە بە هێما و نیشانەكانەوە نیشانت بدات. یا بۆ نموونە كەسێك هیچ شارەزاییەكی لە چاكردنەوەی ئۆتۆمبیل نییە، نیازی هەیە پارچەیەك لە ئۆتۆمبیل بگۆڕێ، لەكاتێكی وادا بە یارمەتی مەجیك لیپ زانیاری ورد لەبارەی پارچەكە و شێوەی گۆڕینەكەی ببینێ. یا بۆ نمونە نیازت هەیە ژوورێك هیچ كەلوپەلێكی تێدا نییە وا بكەی بەشێوەی مەجازی كەلوپەلی بۆ دابنێ و دواتر لەسەر ئەو شێوازە كەلوپەلەكان بكڕی. مەجیك بۆ كاری پزیشكی، ئەندازیاری، نەخشەسازی بۆ هەموو بوارێك گرنگە. بۆخۆی لە سێ بەش پێكهاتووە. هێدستی (Lightwear) كۆمپیوتەری (Lightpack) و ریمۆت كۆنترۆڵ..

ڤێرژنی دووەمی مەجیك لیپ، هەم كێشی كەمترە، هەم تەنكترە و تواناكانی بەرفراوانترن لەوەی ئاماژەمان پێدان.

Top