میمۆری كارتێك 4 مانگی  بەردەوام ڤیدیۆ تۆمار دەكات

میمۆری كارتێك 4 مانگی  بەردەوام ڤیدیۆ تۆمار دەكات

  لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا، یەكەم هەنگاوە خێراكان لە ساڵی دوو هەزارەوە وا بە خێرایی دەستی پێكرد كە بەرهەمە تەكنەلۆژییە دیجیتالییەی ئەمڕۆ بەرهەم دێت، سبەی دەبێتە ئەرشیف! بۆ نموونە میمۆری كارد واتە Micro SD.

كۆمپانیای مایكرۆن نوێترین میمۆری كارتی بەرهەم هێناوە كە قەبارەی هەڵگرتنەكەی 1.5 ترابایتە! بەڵێ بە خراپ نەتخوێندتەوە واتە زیاتر لە 1500 گیگابایت. ئەم كارت میمۆرییە دەتوانێت تا چوار مانگی بەردەوام ڤیدیۆ لەخۆیدا تۆمار بكات.

میمۆری كارتەكە تایبەتە بە كامێراكانی چاودێری كە پێویست نەكات زوو زوو داتاكان بەتاڵ بكرێنەوە. میمۆری كارتەكە لە كەش هەوای نێوان 25 هەتا 85 سەنتی گراد بەبێ گرفت كار بكەن. بە ئاو و تەڕبوون، موگناتیس، تیشكی ئیكس، بەركەوتنیش كێشەیان بۆ نایەتە پێش.

Top