ئەستێرەی شاشەی میسری (هیشام سەلیم) كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی شاشەی میسری (هیشام سەلیم) كۆچی دواییكرد

دوای وەرگرتنی ماوەی ساڵێك لە چارەسەری پزیشكی, ئەكتەر و ئەستێرەی شاشەی میسری(هیشام سەلیم) بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

ئەكتەری بە ئەزموونی میسری (هیشام سەلیم) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە,ڕێكەوتی 22/9/2022 لە تەمەنی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

ئەم كەسایەتییە كە دەرچووی پەیمانگەی گەشتوگوزارە-ساڵی1981, یەكێك بوو لە ئەكتەرە بە تواناكانی شاشەی میسری و زیاتر بەوە دەناسرا كە دەیتوانی هەموو ڕۆڵێك بەرجەستە بكات و سەركەوتن بەدەست بهێنێت, یەكەم كاری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1972,كاتێك بەشداربوو لە فیلمێك بەناونیشانی(ئیمپراتۆریەتی میم) كە لەم فیلمەدا هیشام سەلیم ڕۆڵی یەك لە منداڵەكانی (فاتن حەمامە)ی دەبینی .

لە دواییدا لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكان زیاتر پەرەی بە كارەكانیدا و توانی بە درێژایی تەمەنی لە زیاد 50فیلمی سینەمایی و 36 زنجیرە دراما بەشداری بكات,هەروەها لە تیڤییەكاندا كاری كردووەو پڕۆگرامی تایبەت بەخۆی هەبووە,دوایین كاری بریتی بوو لە زنجیرە درامای(هجمة مرتدة) كە لە مانگی ڕەمەزانی 2021 نمایش كرا .

ئاسۆ كاكەیی

ئەستێرەی شاشەی میسری (هیشام سەلیم) كۆچی دواییكرد
Top