گواستنەوەی مۆخی ئێسك

گواستنەوەی مۆخی ئێسك

 مۆخی ئێسك كارگەە بۆ دروستكردنی خانەكانی خوێن، هەروەها قەدەخانەكان Stem cells لەخۆ دەگرێت، كە سەرچاوەی بنەڕەتین بۆ لەش، بە مەبەستی پەرەسەندنیان بۆ خانەی دیكەی تایبەتمەند. گواستنەوەی مۆخی ئێسك Bone Marrow Transplant یان گواستنەوەی قەدەخانە چارەسەرێكی پێشكەوتووە بۆ شێرپەنجەی خوێن و چەند نەخۆشییەكی دیكەی خوێن و بەرگریی لەش، وەكو شێرپەنجەی لیمفاوی Lymphoma، كەمخوێنی لە ئەنجامی پەككەوتنی مۆخی ئێسك بۆ دروستكردنی خانەكان، ئەگەرچی گواستنەوەی مۆخی ئێسك چارەسەری یەكجارەكییە بۆ هەندێك نەخۆشی، بەڵام لەوانەیە كە نەخۆش دوچاری هەندێك ئاڵۆزی، یان زیانی لابەلا بێتەوە، بەتایبەتی لە ماوەی 100رۆژی پاش گواستنەوەی مۆخی ئێسك كە سستمی بەرگریی لەش نوێیە و هێشتا بە تەواوی گەشەی نەكردووە، بۆنموونە هێڵنج یان رشانەوە، تەنكبوونی قژ كە خۆشبەختانە ماوەكورتە، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە میكرۆبییەكان، بەتایبەتی هەوكردن بە كەڕوو، رەتكردنەوەی بەهێزی لەش كە پێویستی بە چارەسەری تایبەت دەبێت. كرداری گواستنەوەی مۆخی ئێسك تا رادەیەكی زۆر وەكو گواستنەوەی خوێن وایە، پاش چەند پشكنینێكی ورد و ئامادەكاریی تایبەت، مۆخی ئێسك بە دەرزی لە ئێسكی نێكی خۆبەخش وەردەگیرێت ئینجا دەدرێت بە نەخۆش.

Top