پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی وێنەیی

پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی وێنەیی

 فۆرماتە وێنەییەكان هەموویان وەك یەك ناچن، سەدان جۆری فۆرماتی وێنەیی هەیە و هەركام تایبەتمەندی خۆیان هەیە. زۆربەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر بۆ ئەوەی بیانەوێ فۆرماتێكی وێنەیی بگۆڕن بە فۆرماتێكی دیكە پێویستیان بە پرۆگرامێكە ئەو ئەركە ئەنجام بدات. یەكێك لە پرۆگرامە سادە و خێراكانی ەئم بوارە. پرۆگرامی XnViewیە. پرۆگرامی ئاماژە بۆ كراو دەتوانێت زیاتر لە 400 فۆرمات گرافیكی بگۆڕێت. نە تەنیا فۆرماتی وێنەیی بەڵكو فۆرماتە دەنگییەكانیش دەگۆڕدێت. پرۆگرامەكە جگە لە ویندۆز بۆ زۆربەی سیستەمەكانی دیكەش بەردەستە.

پرۆگرامەكە هەر فۆرمات ناگۆڕێت، بەڵكو كۆنترۆڵی رەنگی وێنەكانیش دەكا، ریزبەندی دەكا و فیلتەر و ئێفێكتی تایبەتی بۆ دادەنێت.

Top